چوار شه‌ممه‌,2018-12-19,3:04 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » February » 5 » دروستكردنی كاتژمێری (چاڵمه‌) به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر


10:28 AM

دروستكردنی كاتژمێری (چاڵمه‌) به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر

هاوڕێیان سڵاو

ئه‌م جاره‌ باسی دروستكردنی كاتژمێری (چاڵمه‌) ده‌كه‌ین كه‌ تیایدا فێری چه‌ندین فه‌رمانی نوێی به‌رنامه‌ داڕشتن ئه‌بین بێگومان هه‌ر به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر ، وه‌كوو چۆنێتی سوڕانه‌وه‌ی وێنه‌ و فه‌رمانیمه‌رجی (If) كه‌ گیانی به‌رنامه‌ داڕشتنه‌ ...

سه‌ره‌تا دوای كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بلده‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و ڕوبه‌رێكی بۆ دائه‌نێین ( پێشتر باسی ئه‌وه‌مان كردوه‌ كه‌ چۆن ڕوبه‌ری پرۆژه‌كه‌ بگۆڕین) دواتر كرته‌ ئه‌كه‌ینه‌ سه‌ر (project Setting) تاكوو تایبه‌تمه‌ندی پرۆژه‌كه‌مان دانێین

1- (project Setting) كرته‌ ئه‌كه‌ی بۆ كردنه‌وی تایبه‌تمه‌ندێكان

2- ڕوبه‌ری پرۆژه‌كه‌ دیاری ئه‌كه‌ی

3- ئه‌م فه‌رمانه‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چوارگۆشه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت ستاندارد بێ به‌ڵام ئێمه‌ لامان برد چونكه‌ ئه‌مانه‌وێ چوارگۆشوی كاتژمێره‌كه‌مان تایبه‌ت بێ

4- شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌ڵئه‌بژێرین بۆ كاتژمێره‌كه‌ و ئه‌بێ وێنه‌یه‌كه‌ جۆری (png) یان (Gif) بێ

5- لێره‌وه‌ وێنه‌یه‌ك هه‌ڵ ئه‌بژێرین

ئێمه‌ لێره‌دا هه‌ر هه‌مان وێنه‌ی كاتژمێره‌كه‌ هه‌ڵئه‌بژێرین

دواتر به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌چێ

ئه‌بینی كه‌ خه‌تی ده‌وروپشتی وێنه‌ی كاتژمێره‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ، ئێستا وێنه‌ی كاتژمێره‌كه‌ له‌ وێنه‌ی پشته‌وه‌ دائه‌نێین له‌ ڕێگه‌یpage > background > load background image

ئێستا وێنه‌یه‌ك بۆ باڵی چركه‌ژمێر دائه‌نێین ، لێره‌دا پێویسته‌ وێنه‌ی جۆری png بێ ، كه‌ وێنه‌كه‌ ئه‌هێنی ئه‌بینی به‌م شێوه‌یه‌ دیاره‌

له‌ به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بلده‌ر وێنه‌یpng به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ پشته‌وه‌ی وێنه‌كه‌ به‌ ڕه‌شی دیاره‌ به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ دوو كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ له‌ به‌شی alpha transparency map هه‌مان وێنه‌ دیاری بكه‌ ئه‌بینی كه‌ ئێستا به‌ ڕێكی ده‌ر ئه‌كه‌وێ

ئێستا به‌ هه‌مان هه‌نگاوی پێشوو باڵی خوله‌ك ژمێر و كاتژمێر بێنه‌ تاوه‌كوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ

ئه‌گه‌ر تاكوو ئێره‌ هه‌ر وه‌كوو من هاتوی ئاماده‌ به‌ بۆ هه‌نگاوی داهاتوو

ئێستا سێtext ئه‌هێنین به‌م ناوانه‌ (CBK_Hour ، CBK_Minute ، CBK_Second) كه‌ ژماره‌ی كات ژمێر و خوله‌ك و چركه‌مان بۆ ئاماده‌ ئه‌كا .

ئێستا كۆده‌كان دائه‌نێین كۆده‌كانمان ئه‌م جاره‌ به‌ ئامرازی سكربت جێبه‌جێ ئه‌كه‌ین با بزانین سكریبت چیه‌؟

سكربت ئامرازێكه‌ له‌ لای چه‌پی به‌ررنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بلده‌ره‌ كه‌ له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ ده‌ر ناكه‌وێ به‌لكوو له‌ڕێی ئامرازێكی تره‌وه‌ جێ به‌جێ ئه‌بێ سودی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌توانی دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م فه‌رمانانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ی یانه‌ به‌ دوگمه‌كانی كیبۆرد جێبه‌جێی بكه‌ی

سێ سكربت دا ئه‌نێین بۆ باڵی چركه‌ و باڵی خوله‌ك و باڵی كاتژمێر وهه‌روه‌ها سكربتێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م سێ سكربته‌ وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌

سكرپتێك دائه‌نێین بۆ سوڕانه‌وه‌ی باڵی چركه‌ كه‌ كۆده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌بێ

 

لێره‌دا گه‌ر ته‌ماشای یه‌كه‌م دێر بكه‌ی كه‌If (CBK_Second=0) Then واتا ئه‌گه‌ر ژماه‌ی چركه‌ یه‌كسان بێ به‌ 0 دواتر دێری دوه‌م ئه‌نجام ئه‌دا كه‌ RotateImageTo("SECS","00") واتا وێنه‌ی چركه‌ژمێر بسوڕینه‌وه‌ به‌ نمره‌ی 0 ، دواتر هه‌مان ڕسته‌ی مه‌رجی به‌ڵام If (CBK_Second=1) Then ئه‌گه‌ر یه‌كسان بێ به‌ 1 ئه‌بینی دێری RotateImageTo("SECS","6") ئه‌نجام ئه‌دا واتا وێنه‌كه‌ بسوڕێنه‌وه‌ به‌ نمره‌ی (6) ، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌موو ژماره‌كانی چركه‌كان تاكوو ژماره‌ی (59) كه‌ كۆتاییه‌.

دواتر سكربتێكی تر دائه‌نێین بۆ سوڕانه‌وه‌ی باڵی خوله‌ك وه‌هه‌روه‌ها سكربتێك بۆ سوڕانه‌وه‌ی باڵی كاتژمێره‌كه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێ

كۆدی باڵی خوله‌ك

كؤدى باڵی كاتژمێر


دواتر سكربتێكی تر دروست ئه‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م سێ سكربته‌ كه‌ كۆده‌كه‌ی به‌م شێوه‌ ده‌بێ

له‌ دێری كۆتایی ئه‌بینی ScriptTimer("start","1") واتا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر سێ كۆده‌كه‌ جێبه‌جێ ئه‌بێ دیسان ده‌ست بكه‌ره‌وه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی كۆده‌كان كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامی وه‌كو بازنه‌ ئه‌سوڕیته‌وه‌

دواتر له‌ په‌ڕه‌ی پرۆژه‌كه‌ فه‌رمانێ دا ده‌نێین كه‌ ئه‌و سكربته‌ جێبه‌جێ بكا كه‌ باڵه‌كان ئه‌سوڕێنێته‌وه‌

RunScript("start")


دواتر تاقی ده‌كینه‌وه‌ ئه‌بینین به‌ ته‌واوی كار ده‌كا

ئه‌وه‌ی بۆ ئێوه‌ ماوه‌ كه‌ وا بكه‌ن كه‌ كاتژمێره‌كه‌ له‌ سوچی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌كه‌ ده‌ر كه‌وێ نه‌ك له‌ ناوه‌ڕاست

ته‌واو بوو

بۆ داگردنی پرۆژه‌كه‌ كرته‌ لێره‌ بكه‌

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 844 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-12-19Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-02-05 نوسراوه‌ كاتژمێر 10:28 AM تاكو ئێستا 844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 1

0   Spam

1 لوقمان به‌خته‌   (2010-02-27 1:08 AM)

ده‌ستت خۆش بێت، ماڵپه‌ڕێکی جوان و رێک و پێک و کارامه‌ت هه‌یه‌.
هیوادارم هه‌ر به‌رده‌وام بی


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |