هه‌ینی,2017-12-15,6:42 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » January » 24 » دروستكردنی ویبگه‌ر به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر


11:45 PM

دروستكردنی ویبگه‌ر به‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر

هاوڕێیان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێ
با پێكه‌وه‌ به‌ ملتیمیدیا بلده‌ر به‌رنامه‌یه‌ك دروستكه‌ین هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Internet Explorer كه‌ ویبگه‌رێكه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ری ئینترنێت به‌كاردێ ، ئه‌گه‌رچی به‌ هه‌مان توانای ویبگه‌ری Internet Explorer نابێ به‌ڵام هه‌موو فه‌رمانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ خۆ ئه‌گرێ ...

crate browser with mmb

له‌م وانه‌یه‌دا چه‌ن شتێكی نوێ فێر ئه‌بین كه‌ پێشتر ئه‌نجاممان نه‌داوه‌ له‌وانه‌ چوارچێوه‌ی تایبه‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی ئینته‌رنێت و ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ ته‌رخانكراوه‌ بۆ ئه‌م ئامرازه‌ وه‌كوو  Back و Forward و Stop و Refresh و Open File و Print :
ڕاسته‌وخۆ ده‌ستپێ ئه‌كه‌ین
سه‌ره‌تا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ بچوكی دروستی ئه‌كه‌ین چونكه‌ تاقیكاریه‌ ئێوه‌ ئه‌توانن به‌ ڕوبه‌ری گه‌وره‌تر دروستی كه‌ن
پرۆژه‌یه‌كی نوێ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ و وێنه‌یه‌ك له‌ پشته‌وه‌ دا ئه‌نێین به‌م شێوه‌یه‌

crate browser with mmb

لێره‌دا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ هاوشێوه‌ی Internet Explorer دروستئه‌كه‌ین بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ ڕوكاره‌كه‌شی هاوشێوه‌ بێت
دواتر چوارچێوه‌ی ئینته‌رنێت دائه‌نێین

crate browser with mmb

دواتر له‌ ڕێگه‌ی Bitmap Button كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانی دوگمه‌ كه‌ له‌ 3 وێنه‌ پێكدێ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ دانانی چه‌ن دوگمه‌یه‌ك بۆ Back و Forward و Stop و Refresh و Open  وه‌هه‌ر وه‌ها EditBox بۆ نوسینی ناونیشانی سایته‌كه‌ تاكوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌رده‌چێ

crate browser with mmb

ئێستا دێینه‌ سه‌ر كۆده‌كان كه‌ ئه‌مه‌ گرنگه‌
دوو كرته‌ ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر چواچێوه‌ی ئێنته‌رنێت و سایتێك داخل ئه‌كه‌ین كه‌ هه‌ر یه‌كه‌م جار به‌رنامه‌كه‌ت كرده‌وه‌ ئه‌م سایته‌ بكرێته‌وه‌ وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌

crate browser with mmb

دواتر دووكرته‌ له‌سه‌ر EditBox و له‌ output و دواتر له‌ type ناویكی ده‌ده‌ینێ ، ته‌ماشا

crate browser with mmb

لێره‌دا ئێمه‌ ناوی adress$ پێدا بۆیه‌ له‌هه‌ر كوێ وتمان سایتی adress$  مان بۆ بكه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و سایته‌ ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆمان نوسیومانه‌ له‌ EditBox  ئه‌مه‌ نهێنی به‌رنامه‌كه‌مانه‌.
دواتر له‌ دوگمه‌ی تایبه‌ت به‌ كرته‌كردن كه‌ سایته‌كه‌مان بۆ بكاته‌وه‌ ئه‌م كۆده‌ ئه‌نوسین

Browser("Browser","adress$")



ئه‌بینن له‌ جیاتی سایته‌كه‌ نوسیومانه‌ adress$ هه‌روه‌كوو پێشتر ئاماژه‌مان پێكرد
دواتر بۆ دوگمه‌كانی تر هه‌ریه‌كه‌و كۆدێك له‌م كۆدانه‌ داده‌نێین

Browser("Browser","OpenFile")
Browser("Browser","Refresh")
Browser("Browser","Print")
Browser("Browser","Back")
Browser("Browser","Forward")
Browser("Browser","Stop")

وابزانم ئاشكرایه‌ كه‌ ناوه‌كانیان دیاره‌ هه‌ركۆدو بۆ كام دوگمه‌ به‌كاردێ

ئێستا ته‌نها دوگمه‌یه‌ك ماوه‌ بۆ home ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌

Browser("Browser","http://karwanpro.do.am")


لوم كۆده‌ سایتی كاروان پرۆ (بۆ دیعایه‌) بو به‌ په‌ڕه‌ی ده‌ستپێك
ئیتر هه‌ر دوگمه‌ی تری بۆ دانین جوانتر ده‌بێ وه‌كوو دوگمه‌ی (ده‌رباره‌ی)

له‌ كۆتایدا به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌ و سوك هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Internet Explorer دروستبوو

وه‌كوو هه‌موو جارێ پرۆژه‌كه‌ هه‌رچه‌ند پێوه‌ ماندوو بوم به‌ڵام له‌خزمه‌تی ئێوه‌ هیشتا كه‌مه‌ فه‌رموو دایگرن

Webger.rar



كوشه‌كه‌م دڕا و هیچم پێ نه‌بڕا
دوعای خیرمان بۆ بكه‌ن

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 795 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2017-12-15Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-01-24 نوسراوه‌ كاتژمێر 11:45 PM تاكو ئێستا 795 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 3

0   Spam

3 Dara   (2010-05-28 9:45 PM)

ده‌ست خۆش


0   Spam

2 Dara   (2010-05-28 5:13 PM)

زۆر سوپاس كاك كاروان بۆ بابه‌ته‌كه‌ت
پێویستیم به‌ چه‌ند كۆدێكی (MMb)ـه‌ زۆر مه‌منونم ئه‌گه‌ر بۆم بنێریت:-
كۆدی (save as)كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی (Internet Explorer)ـدا هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها كۆدی (Cut)و(Copy)و(Paste)و(select all)
هه‌روه‌ها كۆدی (Full screen)و(Source) وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی (Internet Explorer)ـدا هه‌یه‌.
چاوه‌رێی وه‌لامم
زۆر سوپاس هیوادارم به‌پێی توانا یارمه‌تیم بده‌یت

وه‌ڵام: به‌ڕێزم ئه‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ دام ناه‌ تا ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ئاماده‌یه‌ و كۆدی تری نیه‌ گه‌ر خۆت به‌ زیره‌كی خۆت دۆزیته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ په‌یامێكدا بینوسه‌ و ئه‌گه‌ر خۆشم زیاترو زانی ئه‌وه‌ ئه‌ینوسم،
دڵنیابه‌ هه‌ر زانیاریه‌ك بزانین ده‌رباره‌ی mmb ڕاسته‌خۆ لێره‌ دایده‌نێین


0   Spam

1 kurdistan   (2010-05-21 5:19 PM)

سلاو 0 ياره ببى ده ستت خوشبيت كاكه كاراون ماندوو نه بيت 0 به س برسياريك ئايا ئه مه له كويايه زور كه رام بوى EditBox و له‌ output و

جاوه ريى وه لامم 0000 سوباس

وه‌ڵام: سڵاو
له‌ سه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌كه و له‌ ژێر شریتی لیسته‌كانا (menu bar) شریتێكی تر هه‌یه‌ كه‌ ئایكوناتی تیایه‌ به‌ڵام ده‌بێت دوو شریت بێت گه‌ر دووه‌م نادیار بوو كلیكی لای ڕاست بكه‌ له‌ سه‌ر ئایكۆنه‌كان و دووه‌م هه‌ڵبژێره‌ ئه‌بینی كۆمه‌ڵێ ئایكۆنی تر ده‌ر ده‌كه‌وێ له‌ لای چه‌په‌وه‌ سێیه‌م دانه‌ خۆیه‌تی


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2017 karwanpro. All rights reserved |