هه‌ینی,2017-12-15,6:45 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » June » 28 » دروستكردنی سیدی ۆتۆڕه‌ن بۆ به‌رنامه‌ به‌ mmb


4:03 PM

دروستكردنی سیدی ۆتۆڕه‌ن بۆ به‌رنامه‌ به‌ mmb

http://www.karwanpro.com/drwstkirdiny_cd_autorun_bo_barnama_ba_mmb

سه‌ره‌تا هه‌موو دراوه‌كان (DATA) یان په‌ڕگه‌كان (فیله‌كان) یان به‌رنامه‌كه‌ كه‌ سیدی به‌ دروست ئه‌كه‌ین هه‌موی له‌ بوخچه‌ی به‌رنامه‌ی ملتیمیدیا دائه‌نێن بۆ نمونه‌ به‌رنامه‌ی (دابه‌شكردن) ، هه‌مو په‌ڕگه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ C:\Program Files\Multimedia Builder498 \Dabeshkirdin دائه‌نێن و به‌رنامه‌ی MMB ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ده‌ستپێ ئه‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا پێویسته‌ كه‌مێك بیر بكینه‌وه‌ و له‌ مێشكی خۆمانا ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ین ودواتر ده‌ستپێبكه‌ین ، باشه‌ با پێش هه‌موو شتێك وێنه‌یه‌كی پشته‌وه‌ به‌ فۆتۆشۆپ ئاماده‌ بكه‌ین به‌ڵام ئاگاداربه‌ پێویسته‌ وێنه‌یه‌ك بێ كه‌ گونجاو بێ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ شاره‌زیی هه‌یه‌ له‌ فۆتۆشۆپ ئه‌گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدا له‌ داهوتدا باسی ئه‌كه‌ین به‌ڵام ئێستا من وێنه‌یه‌كم ئاماده‌كردوه‌ بۆ به‌رنامه‌ی دابه‌شكردن .
بۆ هێنانی وێنه‌ی پشته‌وه‌ ئه‌چیته‌ page>Background>Load Background Image و وێنه‌كه‌ دیاری ئه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌

ئێستا با بزانین كه‌ چۆن نوسینه‌كانمان بخه‌ینه‌ سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ، وێنۆچكه‌ی Text كه‌ له‌ لیستی لی چه‌بی به‌رنامه‌كه‌وه‌یه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ئه‌دات ئویش به‌ كرته‌ كردن له‌ سه‌ر وێنۆچكه‌ی ناوبراو و دواتر كرته‌ كردن له‌ شوێنی مه‌به‌ست له‌ پرۆژه‌كه‌ و دانانی ، ودواتر دوو كرته‌ له‌ سه‌ری بكه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنی تیبه‌تمه‌ندێكانی وه‌كو دیاریكردنی جۆری نوسین و ڕه‌نگی و هه‌روه‌ها گۆڕینی پێكهاته‌ی نوسینه‌كه‌ هه‌ر وه‌كو ئه‌م وینه‌یه

دواتر كۆمه‌ڵێ نوسینی تر دائه‌نێن كه‌ پإویستمان پێیه‌تی و شێوه‌یه‌كی ڕێك ئه‌ینه‌خشێنین به‌ ڕێگی پێشو تاكو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌چێ
 

لیێره‌دا ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ نوسینه‌كانی لیستی ڕاستی ڕوكاره‌كه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێ فه‌رمانی له‌ خۆ گرتوه‌ بیانبه‌ستینه‌وه‌ به‌ فه‌رمانه‌كانیان كه‌واتا ئێستا پێویسته‌ فه‌رمان دابنێن بۆ ئه‌و نوسینانه‌ ، ئاسانه‌ و زۆر ئاسانه‌ كه‌ دوو كرته‌ له‌سه‌ر نوسینه‌كه‌ ئه‌كه‌ی په‌نجه‌ره‌ی تیبه‌ت به‌ ده‌ستكاریكردنی تیبه‌تمه‌ندێكان ده‌ر ئه‌كه‌وێ ، ئه‌م جاره‌ كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر Enable Action ئه‌كه‌ی و دواتر وێنۆچكه‌ی تیبه‌ت به‌ دانانی فه‌رمانه‌كان چالاك ئه‌بێ و كرته‌ له‌ سه‌ر یه‌كه‌م دانه‌ی لی چه‌پی په‌نجه‌ره‌كه‌ بكه‌ وه‌ هه‌ر وه‌ها ئه‌توانی له‌ لاكێشه‌ی ToolTip نوسینی ژێر ماوس دیاری بكه‌ی و ئه‌توانی سێ ڕه‌نگ هه‌ڵبژێری له‌ لی چه‌په‌وه‌ یه‌كه‌م ڕه‌نگی نوسینه‌كه‌یه‌ ، دووه‌م ڕه‌نگی تێپه‌ڕبونی ماوسه‌كه‌یه‌ ، سێیه‌م ڕه‌نگی نوسینه‌كه‌یه‌ پاش كرته‌ كردن له‌ سه‌ری ته‌ماشی ئه‌م وێنه‌یه‌ بكه‌

دوای ئه‌وه‌ی كرته‌ت كرد له‌ سه‌ر وێنۆچكه‌ی تیبه‌ت به‌ دانانی فه‌رمانه‌كان په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌ر ئه‌كه‌وێ له‌ On mouse Click فه‌رمانی Run Program هه‌ڵئه‌بژێری واتا به‌ كرته‌ كردن له‌ سه‌ر ئه‌و نوسینه‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ ئه‌نجام ئه‌دات ، به‌ڵام ئیه‌ چی به‌رنامه‌یه‌ك؟ دیاریكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ Path دیاری ئه‌كه‌ی .
زۆر گرنگ: لێره‌دا ئاگاداربه‌ كاتێ په‌ڕگه‌ی دادنی ( SETUP File ) به‌رنامه‌كه‌ دیاری ئه‌كه‌ی پیویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێ

<SrcDir>\DATA\SETUP.exe 
لێره‌دا <SrcDir> له‌ جیاتی بوخچه‌ی به‌رنامه‌كه‌ دائه‌نرێ واتا له‌ جیاتی C:\Program Files\Multimedia Builder498 هه‌ر وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌

له‌ فه‌رمانه‌كانی تردا بۆ نمونه‌ وێنه‌ی ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ بكاته‌وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ڵام له‌ جیاتی SETUP.exe وێنه‌كه‌ دیاری بكه‌ Image.jpg به‌م شێوه‌یه‌ <SrcDir>\DATA\Image.jpg وه‌ هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر ماكوردپه‌ر سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ بو بۆ نمونه‌ به‌م شێوه‌یه‌ http://www.mywebsite.com 
فه‌رمانی ده‌رچوون له‌ پرۆژه‌كه‌ له‌م وێنه‌یه‌ بیبینه‌

دوی ته‌واوبونی دانانی فه‌رمانه‌كان كاتی ئه‌وه‌یه‌ تاقی بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ بزانین هه‌ڵه‌مان هه‌یه‌ یان نا ، تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ له‌ ڕێی وێنۆچكه‌ی Compile and Run ئه‌كرێ كه‌ له‌ لی ڕاستی كه‌ره‌سه‌كانی سه‌ره‌وه‌یه‌ ته‌ماشی ئه‌م وینه‌یه‌ بكه‌

دوی تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ بیكه‌ین به‌ به‌رنامه‌ واتا به‌ exe File ، ئوه‌یش ئاسانه‌ كرته‌ له‌ سه‌ر وێنۆچكه‌ی Distribute بكه و دواتر چه‌ن بۆشییه‌ك هه‌یه‌ پێویسه‌ پڕی بكه‌یته‌وه‌ واتا دوا هه‌نگاوی كاره‌كه‌ت و كرته‌ له‌سه‌ر Ok بكه‌ بۆ كۆتیی هێنان‌ هه‌ر وه‌كو ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ به‌ وردی شیمكردوه‌ته‌وه‌ چۆن پڕی بكه‌یته‌وه‌

كاره‌كه‌ت ته‌واو بو ئێستا پێویسته‌ به‌م شێوه‌یه‌ بێ

ئێستا ئه‌توانی به‌ ئاسانی بیكه‌یته‌ سه‌ر سیدی و به‌ ئۆتۆڕه‌ن كارده‌كات

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1269 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2017-12-15Rating: 4.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-06-28 نوسراوه‌ كاتژمێر 4:03 PM تاكو ئێستا 1269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 4.0/1

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 3

0   Spam

3 nareman   (2010-11-09 9:18 PM)

ده‌ست خۆش به‌س به‌رنامه‌ی mbbله‌كوێ ده‌ست كه‌وێ

وه‌ڵام: فه‌رموو لێره‌ دایگره‌
http://mmb.mediachance.com/files/mmbld498x.exe


0   Spam

2 hakan love   (2010-03-29 8:52 PM)

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ زۆر جوانه‌ به‌هیوام سه‌ركه‌وتوبی خودای گه‌وره‌ پاداشتی داته‌وه‌ به‌هیوام به‌ردامبیت كاكه‌ كاروان گیان


0   Spam

1 Wefayi   (2009-09-22 8:48 PM)

ده‌ستتان خۆشبێت ياخوا ئێوه‌ نموونه‌ن ياخوا خودا نموونه‌ى وه‌ك ئێوة زۆركات


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2017 karwanpro. All rights reserved |