سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:52 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » July » 26 » دروستكردنی به‌رنامه‌ی (Media Player) به‌ MMB


10:46 AM

دروستكردنی به‌رنامه‌ی (Media Player) به‌ MMB

هاوڕێیان سڵاوی خوای گه‌وره‌تان لێبێت
له‌م بابه‌ته‌ باسی دروستكردنی لێده‌ری ده‌نگ و ڕه‌نگ ده‌كه‌ین هاوشێوه‌ی به‌رنامه‌ی Media Player كه‌ له‌ هه‌موو كۆمپیوته‌رێكدا هه‌یه‌ ته‌نها له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی مندا نیه‌ ، مبه‌ست له‌م بابه‌ته‌ فێربوونی فه‌رمانه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌ هه‌رچنده‌ هه‌م فه‌رمانه‌كانم دانه‌ناوه‌ به‌ڵام گرنكترینیان باس ده‌كه‌ین.
سه‌ره‌تا وه‌كوو ئه‌مانه‌تێك ئه‌ڵێم ڕوكاره‌كه‌ی له‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌رم گرت به‌ڵام خۆم دام ڕشتوه‌ چونكه‌ خۆم به‌رنامه‌ی Media Player له‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ما سڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌متوانی وێنه‌ی بگرم و ڕوكاری بۆ دروستبكه‌م به‌ڵام هه‌ندێكشی هه‌ر خۆم دروستم كرد به‌هه‌رحاڵ ڕوكار ئاسانه‌ ته‌نها به‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆب وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بگره‌ ئه‌توانی هه‌ر ڕوكارێ تری بۆ دانێی ، به‌ ده‌ست پێ بكه‌ین:

سه‌ره‌تا پرۆژه‌یه‌ك دكه‌ینه‌وه‌ وناوێكی بۆ داده‌نێین و قه‌باره‌یه‌كی دیاری كراوی بۆ داده‌نێین وه‌هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌كانی بۆ هه‌ڵده‌بژێرین به‌ ئاره‌زوی خۆمان دواتر یه‌كه‌م هه‌نگاو ئامرازی فیدیۆ هه‌ڵده‌بژێرین كه‌ له‌ لای چه‌پی ئامرازه‌كانه‌وه‌یه‌

Karwanpro_Media_Player

لێره‌دا ئه‌م ئامرازه‌ خۆی له‌ خۆیدا لێده‌ری فیدیۆیه‌ بۆیه‌ ڕاسته‌وخۆ دایده‌نێین له‌ پرۆژه‌كه‌ ، دواتر فه‌رمانه‌كانی بۆ داده‌نێین،دووكرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر فیدیۆكه‌ تایبه‌تمه‌ندێكانی ده‌رده‌كه‌وێ گرنگترین تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ فیدیۆیه‌ك دیاری بكه‌ كه‌ ئاماد بێت بۆ كاركردن هه‌روه‌كوو ئاماژه‌ی پێكراوه‌ له‌م وێنه‌دا...

Karwanpro_Media_Player

ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاته‌ كه‌ ڕوبه‌رێك بۆ فیدیۆكه‌ دابنێین چونكه‌ هه‌ندێ فیدیۆ هه‌یه‌ خۆی ڕوبه‌ره‌كه‌ی بڵاوه‌ و هه‌ندێك هه‌یه‌ بچووكه‌ بۆیه‌ له‌ كاتی كارپێكردندا ئامرازی فیدیۆكه‌ ده‌گۆڕی به‌ گۆڕینی ڕوبه‌ری فیدیۆكه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی تێكچوونی به‌رنامه‌كه‌مانه‌وه‌ بۆیه‌ بۆ پاراستنی ڕوبه‌ری فیدیۆكه‌ خۆمان ڕوبه‌ری بۆ داده‌نێین كه‌ ئیتر نه‌گۆڕێ ئه‌مه‌ش ده‌بێ ئه‌م كۆده‌ بنوسی له‌ سه‌ره‌تای په‌ڕه‌كه‌

Karwanpro_Media_Player

دواتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دوگمه‌كانی بۆ دروستبكه‌ین ، هه‌ر به‌ فۆتۆشۆپ من ئه‌م دوگمانه‌م بۆ دروست كرد كه‌ به‌رنامه‌كه‌ی پێ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین ، یه‌كێك بۆئیشپێكردنی ڤیدیۆ و دوو دوگمه‌ بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ و دوانی تر بۆ چوونه‌ پێشه‌وه‌ به‌ بڕ وه‌هه‌روه‌كا دوو دوگمه‌ یه‌كێك بۆ خێرا كردنه‌وه‌ و ئه‌وی تر بۆ خاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ هه‌روه‌ ئه‌م وێنه‌یه‌...

Karwanpro_Media_Player

ئێستا باسی كۆده‌كانی ده‌كه‌ین ، بۆ ئیشپێكردنی  ڤیدیۆكه‌ ئه‌م كۆده‌ ده‌نوسین (VideoPlay("Video")) وه‌ هه‌روه‌ها بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ نوسینی كۆدی ناوێ به‌لكوو دووكرته‌ له‌ سه‌ر دوگمه‌كه‌ ئه‌كه‌ین له‌ بڕگه‌ی action دا كرته‌ له‌ سه‌ر دووه‌م ئایكۆن ده‌كه‌ین و video skip FW هه‌ڵده‌بژێرین

Karwanpro_Media_Player

وه‌هه‌روه‌ها بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێین به‌ڵام له‌ جیاتی video skip FW  فه‌رمانی video skip BW هه‌ڵده‌ژێرین.
بۆ بردنه‌ پێشه‌وه‌ به‌ بڕ واتا به‌ ژماره‌ فره‌یمێكی دیاری كراو ئه‌م كۆده‌ له‌ دوگنه‌كه‌ ده‌نوسین (VideoRewind("Video","100,RELATIVE")) ژماره‌ی 100 ژماره‌ی فره‌یمه‌كانه‌ كه‌ ئه‌توانی خۆت ده‌ستكاری بكه‌ی .
دوگمه‌ی خێراكردنه‌وه‌ دووكرته‌ له‌ سه‌ری ده‌كه‌ین له‌ بڕگه‌ی action دا كرته‌ له‌ سه‌ر دووه‌م ئایكۆن ده‌كه‌ین و video 2 x fast هه‌ڵده‌بژێرین وه‌ بۆ خاوكردنه‌وه‌ video 2 x slow هه‌ڵده‌بژێرین.
فه‌رمانێكی تر له‌و فه‌رمانه‌ گرنگانه‌ی كه‌ ماوه‌ فه‌رمانی open بۆ هێنانی فیدیۆ بۆ ئیشپێكردنی ئه‌م كۆده‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسین

Karwanpro_Media_Player

ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ فه‌رمان full screen ه‌ كه‌ زۆر گرنگه‌ و گه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌تی دا نه‌نێی ئه‌ه‌ بڕوا ناكه‌م كه‌س به‌رنامه‌كه‌ت به‌كار بێنێ ، ئه‌م فه‌رمانه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نوسرێ

Karwanpro_Media_Player

هیچی نه‌ماوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بڤی كه‌ ناوی به‌رنامه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ بنوسی و كه‌مێك ڕێكی بخه‌ی تاكوو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ده‌چێت

Karwanpro_Media_Player
لێره‌دا كۆتایی به‌م بابه‌ته‌ هات هیوادارم كه‌ سودی لێ ببینن و هه‌روه‌ها بتوانن ئێوه‌ش شتی تری بۆ زیاد بكه‌ن بۆ داگردنی پرۆژه‌كه‌ ئه‌توانن به‌ ئاسانی دا بگرن

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1020 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 2.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-07-26 نوسراوه‌ كاتژمێر 10:46 AM تاكو ئێستا 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 2.0/1

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |