سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:40 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » February » 19 » فه‌رمانه‌كانی سیستم له‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر


10:28 PM

فه‌رمانه‌كانی سیستم له‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر

فه‌رمانه‌كانی سیستم له‌ مه‌لتیمیدیا بلده‌ر

سڵاو هاوڕێیان

مه‌لتیمیدیا بلده‌ر له‌ جگه‌ له‌ فه‌رمانه‌كانی تایبه‌ت به‌ خۆی چه‌ن فه‌مانێكی سیستمی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دا بۆ زیاتر ئاسانكاری له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتن یه‌كێ له‌وانه‌ پێشتر باسمان كرد فه‌رمانی له‌به‌رگرتنه‌وه‌بوو ، باب بزانیین هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌ چین؟

فه‌رمانه‌كانی سیستم كۆمه‌ڵه‌ فه‌رمانێكه‌ كه‌ ڕاسته‌وخۆ چه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌كی پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دا و گرنگی زۆره‌ له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتنا ، ئه‌فه‌رمانانا ئه‌مانه‌ن

1- فه‌رمانی

Center Window كه‌ به‌ كاردێ بۆ هێنانی چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بۆ ناوه‌ڕاست شاشه‌ی كۆمپیوتر ئه‌مه‌ش به‌ كاردێ له‌ كاتێكا كه‌ ویستت ڕوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ زیادبكه‌ی ئه‌وه‌ پێویسته‌ كه‌ دواتر به‌رنامه‌كه‌ بێنیته‌ ناوه‌ڕاست. ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی

2- فه‌رمانی MoveWindow ئه‌م فه‌رمانه‌ به‌كارهێنانی بۆ جوڵانه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌ بۆ خاڵێكی دیاری كراوه بۆ نموونه‌ 100،100 ، ئه‌مه‌ش له‌ زۆر به‌رنامه‌ به‌ كار هاتوه‌ وه‌كوو به‌رنامه‌ی یاهوو مسنجه‌ر كه‌ كاتێ ئه‌كه‌یته‌وه‌ له‌ لای ڕاستی شاشه‌كه‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ نه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی

3- فه‌رمانی ResizeWindow ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ كاتی گۆڕانكاری لی ڕوبه‌ری به‌رنامه‌كه‌ به‌كاردێ ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رنامه‌ی وه‌كوو میدیا پله‌یه‌ر به‌كارهاتوه‌ كه‌ كاتێ به‌رنامه‌كه‌ بچوك ده‌بێته‌وه‌ له‌ كاتی لێدانی ده‌نگ، ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌ی

4- فه‌رمانی AlwaysOnTop ئه‌م فه‌رمانه‌ وا له‌ به‌رنامه‌كه‌ ئه‌كا كه‌ هه‌رده‌م له‌ سه‌ره‌وه‌ بێ و نه‌چێته‌ ژێر به‌رنامه‌كانی تره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ پێی پێویست به‌ كاردێ هه‌ندێ جار له‌ به‌رنامه‌ی كراك به‌كاردێ ، ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌یه‌تی

5- فه‌رمانی NOTAlwaysOnTop ئه‌م فه‌رمانه‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی ڕابردوه‌ واتا به‌رنه‌مه‌كه‌ ئه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ باری ئاسایی

6- فه‌رمانی CopyFile ئه‌م فه‌رمانه‌ بۆ كۆپی كردن به‌ كاردێ له‌ بابه‌تی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه به‌ درێژی باسكراوه‌ كۆده‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌

ئه‌م فه‌رمانانه‌ زۆر ئاسان كاری ئه‌كا له‌ كاتی به‌رنامه‌ داڕشتندا به‌و هیوایه‌ی كه‌ سود به‌خش بێ ، ئێستاش ئه‌توانن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داگرن


SysCommand


SysCommand.mbd

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 568 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-02-19 نوسراوه‌ كاتژمێر 10:28 PM تاكو ئێستا 568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |