هه‌ینی,2017-12-15,6:50 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » January » 10 » له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ (Copy File) به‌ mmb


12:40 PM

له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ (Copy File) به‌ mmb

سڵاو هاوڕێیان
فه‌رمانی له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ یان (copy file) كاری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڕگه‌یه‌ك كۆپی ئه‌كا له‌ شوێنێك بۆ شوێنێكی تر وگرنگی زۆره‌ له‌ بواری به‌رنامه‌ داڕشتن وله‌ زۆر كات به‌كاردێ وه‌كو پاشكه‌وتكردن و دانانی به‌رنامه‌ و كۆپی كردن وزۆری تر ، با پێكه‌وه‌ له‌م فه‌رمانه‌ بكۆڵێینه‌وه‌ ...

ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ نێوان فه‌رمانه‌كانی سیستمه كه‌ مه‌ڵتیمیدیا بڵده‌ر كاری تێ ئه‌كا و ئه‌نجامی ئه‌دا كه‌ چه‌ن فه‌رمانێكی تری سیستم ئه‌نجام ئه‌دا له‌وانه‌ ( ResizeWindow ، MoveWindow ، AlwaysOnTop ، CopyFile ) وچه‌ن فه‌رمانێكی تر كه‌ به‌ڕاستی یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رنامه‌ داڕشتن بۆیه‌ له‌ وانه‌یه‌دا باسی فه‌رمانی CopyFile ده‌كه‌ین ، شێوه‌ی ئه‌م كۆده‌ به‌م شیوه‌یه‌یه‌

"CopyFile","file1,file2"

file1: ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێ كۆپی بكه‌ی.
file2: ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ ئه‌توێ كۆپی بۆبكرێ.
بۆ نمونه‌ ته‌ماشای ئه‌م كۆده‌ بكه‌

SysCommand("CopyFile","C:\text.txt,F:\mytext.txt$")

 لێره‌دا ئه‌وه‌ ئه‌بینین كه‌ ئه‌توانین به‌ ناوێكی تر كۆپیبكه‌ین كه‌ text بۆ mytext یان ئه‌توانین له‌ جۆر په‌ڕگه‌یه‌ك بۆ جۆرێكی تر وه‌كوو text.txt بۆ text.doc بۆ به‌ هه‌موو جۆرێك ئه‌توانین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین.

وه‌كوو هه‌موو جارێك با پرۆژه‌یه‌ك له‌ سه‌ری دروست بكه‌ین تاكوو زیاتر ئاشنای بین

سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیای بلده‌ر بكه‌وه‌ و پرۆژه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌ و ئه‌و كه‌ره‌سانه‌ی پێویستمان پێیه‌تی بۆ پرۆژه‌كه‌ داینێ كه‌ ئه‌مانه‌ن
TextBTN دوو دانه‌ یه‌كێكی بۆ دیاری كردنی شوێنی په‌رگه‌كه‌ كه‌ ئه‌مانه‌وێ كۆپێكه‌ی لێ دانێین و ئوه‌ی تریان بۆ بۆ ئه‌نجامدانی كۆپێكه‌
EditBox بۆ خستنه‌ڕوی ناونیشانی بوخچه بۆ كۆپیكردن
وه‌هه‌روه‌ها كه‌مێك ڕه‌نگ و لاكێشه‌ و نوسینی تر بۆ جوانكاری تاكو به‌ شێوه‌یه‌ ده‌ر ئه‌چێ

له‌ دوگمه‌ی TextBTN فه‌رمانی ئه‌وه‌ دا ئه‌نێین كه‌ فۆلده‌رێكمان بۆ دیاری بكا به‌م شێوه‌یه‌

 BrowseForFolder("Brows For Folder","")
target$=CBK_OpenDir
DisplayValue("EditBox","target$")   


ئه‌بینین كه‌ ئادره‌سی فۆڵده‌ره‌كه‌ خۆمان  target$ پێداوه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها بۆ كه‌رتكردنه‌وه‌ ئه‌توانی هه‌ر ناوێكی تری بۆ دانێی
دواتر كۆدی دوگمه‌ی كۆپی به‌م شێوه‌یه‌

target1$=EditBox$+'\text.txt'
target2$=EditBox$+'\image.jpeg'
from1$='<Embedded>\text.txt'
from2$='<Embedded>\image.jpg'
SysCommand("CopyFile","from1$,target1$")
SysCommand("CopyFile","from2$,target2$")


ئه‌بینی دوو فه‌رمانی كۆپیمان داناوه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر دو فایل .
دواتر وه‌كوو ته‌ئكید كردنه‌وه‌ی كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجام درا ئه‌م كۆده‌ ئه‌نوسین
LoadText("Text2","به‌سه‌ركه‌وتوى ته‌واو بوو")
دواتر فۆڵده‌ری هه‌ردوو په‌ڕگه‌كه‌ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ دوای پرۆسه‌ی كۆپیكردنه‌كه‌
Run("EditBox$","")



له‌ كۆتاییدا به‌رنامه‌یه‌كی ته‌واومان بۆ دروست ئه‌بێ
ئێستا ئه‌توانن لێره‌وه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ داگرن


به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 607 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2017-12-15Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-01-10 نوسراوه‌ كاتژمێر 12:40 PM تاكو ئێستا 607 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2017 karwanpro. All rights reserved |