سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:43 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 13 » فه‌رمانه‌كانی به‌رنامه‌ ڕێژی له‌ Visuai Bisic


3:59 PM

فه‌رمانه‌كانی به‌رنامه‌ ڕێژی له‌ Visuai Bisic

زمانی Visuai Bisic بۆ به‌رنامه‌ داڕشتن پێكدێ له‌ چه‌ن به‌شێك له‌ كۆد كه‌ له‌ دێڕا نوسراوه‌ ، له‌وانه‌:
یه‌كه‌م : پیتگه‌كان Charset
1- وشه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆدێكی دیاری كراوه‌وه‌ وه‌كوو: End و If وFor
2- كۆده‌كان : له‌ زمانی فیژواڵ به‌یسك سێ جۆر كۆد به‌ كار ئه‌هێنرێ ، له‌وانه‌
أ- پیته‌ ئینگلیزێكان ، پیتی گه‌وره‌ و بچووك.
ب- ژماره‌كان له‌ 0 تاكوو 9.
ج- هێمای تایبه‌ت : كه‌ چه‌ن جۆرێكی هه‌یه‌
   ــ هێمای پرۆسه‌ ژمێره‌كان وه‌كوو ^ / - + * (* هێمای له‌یه‌كدان ، / هێمای دابه‌شكردن ، ^ هێمای توان).
   ــ هێماكانی هاوسه‌نگی وه‌كوو <> => > <= < = (=> بچووكتر یان یه‌كسان ، <> هێمای نایه‌كسان.
   ــ هێماكانی خاڵبه‌ند وه‌كوو ( ، ؛ . : ؟ ! () "")
   ــ چه‌ن هیمایه‌كی تر وه‌كه‌وو ( $ % & # _ @ \ )
دووه‌م : نه‌گۆڕه‌كان Constants
نه‌گۆڕ به‌كاردێ له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ریا بێت له‌ كاتی جێبه‌جێكردن و ئه‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌
1- نه‌گۆڕی ژماره‌یی : ئه‌بێ به‌ دوو به‌شه‌وه‌:
أ: نه‌گۆڕی ژماره‌ی ته‌واو INTEGER
ب: نه‌گۆری ژماره‌ی ڕاستی REAL ، دوو شێوه‌ی هه‌یه‌
ـــ شێوه‌ی Decimal وه‌كوو 78.89
ـــ شێوه‌ی توان وه‌كوو E4 2.5
2- نه‌گۆڕی پیتگه‌ STRING : ئه‌و ده‌قه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان دوو هێمای ده‌قدا ئه‌نوسرێ "" و به‌كار ناهینرێ بۆ پرۆسه‌ی ژماردن به‌ڵام كومپیوتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ئه‌كا وه‌كوو ده‌ق.
بۆ نموونه‌ كاتێ ئه‌م فه‌رمانه‌ ئه‌نوسین print 2*3 به‌رنامه‌كه‌ ئه‌نجامی ئه‌و له‌یه‌كدانه‌ ئه‌خاته‌ ڕوو كه‌ 6
به‌ڵام ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو print "2*3" به‌رنامه‌كه‌ ده‌قی (2*3) ده‌ر ئه‌خا.
سێیه‌م: گۆڕه‌ڕه‌كان VARIABLES:
گۆڕه‌ر هێمایه‌كه‌ بۆ شوێنێك له‌ بیرگه‌ی سه‌ره‌كی نرخێكی دیاری كراوی لێ پاشكه‌وت ئه‌كرێ و پێویسته‌ به‌ پیت ده‌ستپێ بكا و له‌وانه‌یه‌ پێكبێ له‌ كۆمه‌ڵه‌ پیتگه‌یه‌ك له‌وانه‌یه‌ ژماره‌كانیان بگاته‌ 40 پیتگه‌ پێكدێ له‌ پیت و ژماره‌ و خاڵ و نابێ بۆشایی تیابێ ، له‌وانه‌یه‌ بگوڕی له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌ ، دوو جۆری هه‌یه‌:
1- گۆڕه‌ڕی ژماریی: ته‌نها نرخی ژماره‌یی تێدا پاشكه‌وت ئه‌كرێ.
2- گۆڕه‌ڕی پیتگه‌یی: ناوێكی پیتگه‌ییه‌ هێمای $ له‌ دوای دێ.

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 707 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-13 نوسراوه‌ كاتژمێر 3:59 PM تاكو ئێستا 707 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |