دوو شه‌ممه‌,2019-05-20,5:02 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 19 » ته‌كنه‌لۆژیای .NET


1:14 PM

ته‌كنه‌لۆژیای .NET

ته‌كنه‌لۆژیای .net چاره‌سه‌رێكی ته‌واو و پێشكه‌وتوه‌ كه‌ كۆمپانیای میكرۆسۆفت به‌رهه‌می هێناوه‌ بۆ بنیاتنانی سیستم و كارپێكردنی بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی به‌رنامه‌ و ئامێر كه‌ به‌ستنه‌وه‌ی ئامێر و خه‌ڵك و زانیاری و توڕ له‌ خۆ ئه‌گرێ له‌ هه‌موو شوێنێ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك وئاسایش ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ له‌ ڕاستیدا درێژه‌ پێده‌ر و كۆكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا پێشۆكانه‌ له‌ سیستمی كاركردن كۆكرایه‌وه‌ له‌ ژێر یه‌ك باڵا به‌ ناوی .net كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئاراسته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌رنامه‌ی تۆڕی جیهانی له‌سه‌ر شێوازی XLM به‌ هۆی Sopa وه‌هه‌روه‌ها به‌ نوێترین ژینگه‌ی به‌رنامه‌داڕشتن دائه‌نرێ .
ئه‌بینین كه‌ ئه‌و ئاراسته‌ی میكرۆسۆفت گرتویه‌تی ڕۆی له‌ تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت ئه‌كا ، وله‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وژینگه‌یه‌ی كه‌ كۆنتڕۆڵی ئه‌م به‌شه‌ی كردوه‌ ژینگه‌ی JAVAیه‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر میكرۆسۆفت پێویست بوو كه‌ به‌رهه‌مێكی ڕكابه‌ری ته‌كنه‌لۆژیای جاڤا به‌رهه‌م بهێنێ ، .net ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی هاوشێوه‌ی جاڤایه‌ ب نموونه‌ زمانی C# هاوسه‌نگی زمانی JAVAیه‌ و .net Framework هاوسه‌نگی لێده‌ری جاڤا Virtual Machineیه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ئگه‌یه‌نێ كه‌ میكرۆسۆفت ته‌كنه‌لۆژیای نوێی پێشكه‌ش نه‌كردوه‌ به‌لكوو كاری كرد له‌ سه‌ر سوود وه‌رگرتن له‌ باشتریین ته‌كنه‌لۆژیاكان و په‌ره‌ی پێدا .

خزمه‌تگوزاری له‌ ڕیگای ئینته‌رنێته‌وه‌
به‌رنامه‌ داڕشتن و په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ كارێكی ئێجگار گرنگه‌ بۆ هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌رێكی پرۆگرام ساز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ پێویستی به‌ پێشكه‌وتن هه‌یه‌ به‌ پێی چه‌ن گۆڕانكاریه‌كی تر و به‌بێ یارمه‌تیدانی ته‌كنیكی و تازه‌بوونه‌وه‌ ڕاژه‌خواز متمانه‌ی به‌ نامێنێ كه‌ پێویستی به‌ تازه‌كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌بێ بۆیه‌ وای لێ ئه‌كا كه‌ به‌دوای به‌رهه‌مێكی ترا بگه‌ڕێ لێره‌وه‌ پێویستی تێگه‌یشتنمانه‌ له‌ به‌رنامه‌ وه‌كوو خزمه‌ت گوزاری Software Service دێته‌ پێشه‌وه‌ و ژینگه‌ی .net ئه‌و پێگه‌یه‌مان پێشكه‌ش ده‌كا به‌ به‌كارهێنانی SOAP .
SOAP : پرۆتۆكۆلی ساده‌ به‌ڵام زور به‌ توانا ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی كه‌ به‌كاری ئه‌هێنێ ته‌كنه‌لۆژیای HTTPیه‌ و كه‌موكوڕێكانی ته‌كنه‌لۆژیای ئێستا ئه‌په‌ڕێنێ وه‌كوو COBRA و .COM كه‌ مه‌رجی تایبه‌تیان پێویسته‌.

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 708 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2019-05-20Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-19 نوسراوه‌ كاتژمێر 1:14 PM تاكو ئێستا 708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2019 karwanpro. All rights reserved |