ئه‌م چیرۆكه له ساڵی 2000 ه‌وه ده‌ستی پێكرد كاتی گێتس بێڵ خاوه‌نی كۆمپانیای میكرۆسۆفت ڕایگهیانتد له كۆنگره‌ی پرۆگرامسازه پێشكهوتۆكان PDC له ولایه‌تی فلۆریدا له ولایه‌ته یه‌كگرتۆكان كه میكرۆسۆفت ته‌كنه‌لۆژیای .net ی له خۆ گرت له‌و كاته‌دا پێی ئه‌وترا (نه‌وه‌ی نوێی خزمه‌تگوزاری ویندۆز) كاتێ ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌سه‌ندنی كانگای دراوه‌كان IIS 4 و ئامرازه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی VS7 له ساڵی 1988, وةهةروةها گێتس رایگه‌یاند كه 80% سه‌رچاوه‌كانی میكرۆسۆفت خه‌رج ده‌كرێ بۆ ئاراسته‌ی ئوم ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه، دوای سێ مانگ كۆمپانیای میكرۆسۆفت بیرۆكه‌ی .netی پێشكه‌ش به سیتم لینكس كرد له ڕێگای كۆڕال لینكسهوه.
گرنگی تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت:
خه‌رجكردنی 80% سه‌رچاوه‌كانی میكرۆسۆفت هیچ مانایه‌كی نیه جگه له بڕوابوونی به تواناكانی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئایندهی جیهانی ئینته‌رنێت ، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بزانین كه پاره‌ی كۆمپانیای میكرۆسۆفت زیاتره له كۆی پاره‌ی 100 كۆمپانیای به‌رنامه داڕشتن له جێهانا پێكه‌وه ، بنه‌مای ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه ئینته‌رنێته و گرنگ ئه‌وه ئاگاداری گرنگی ئینته‌رنێت بین له جیهانی ئه‌مڕۆماندا چونكه به‌ڕاستی ژیانێكی نوێی بۆمان هێنایه كایه‌وه ، شاره‌زایی له بواری بازرگانی ئه‌لیكترۆنی دوپاتی ئه‌كاته‌وه كه كاریكه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی ئینته‌رنێت زیادئهكا له گه‌ڵ به‌رده‌وامبوون له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاژه‌خوازان مانای وایه ئێمه پێویسته به به‌ردوام په‌یوه‌ندیمان هه‌بێ له‌گه‌ڵ ڕاژهخوازانمانا.