دوو شه‌ممه‌,2024-12-23,11:05 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 10 » سه‌ره‌تایه‌ك له‌ Visuai Bisic


0:00 AM

سه‌ره‌تایه‌ك له‌ Visuai Bisic

http://www.karwanpro.com/saratayak_la_visual_basic

سه‌ره‌تا كه‌ به‌رنامه‌ی Visuai Bisic ئه‌كه‌یته‌وه‌ ڕوكارێكت بۆ ده‌رئه‌كه‌وێ كه‌ وه‌كو ده‌ستپێك پێویسته‌ له‌وه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌یت ، ئه‌م ڕوكاره‌ چه‌ند فه‌رمانێكی تێدایه‌ پێویسته‌ بیزانی ، سه‌ره‌تا ڕوكاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌


1- New : واتا كردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێ
پێكهاته‌كانی ئه‌م به‌شه‌:
Standard EXE : ئه‌مه‌یان هه‌ڵده‌ستێ به‌ دروستكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ستاندارد دوای ئه‌وه‌ی كه‌ Make EXE هه‌ڵئه‌بژێری له‌ لیستی File.
Activex EXE : ئه‌م پێكهاته‌یه‌ په‌ڕگه‌ی DLLت بۆ دروست ئه‌كا ، ئه‌م جۆره‌ په‌ڕگه‌یه‌ چه‌ن لقێكی ناوه‌كی یارمه‌تیده‌ر له‌ خۆ ئه‌گرێ و ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ به‌ ته‌نها كار ناكات به‌لكو له‌ ڕێگه‌ی په‌ڕگه‌ی exe یه‌وه‌ كار ئه‌كات.
Activex DLL : ئه‌م پێكهاته‌یه‌ په‌ڕگه‌ی exe پێكئه‌هێنێ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی تردا كارده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كار بكا به‌ شێوه‌ی OLE.
Activex control : یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پێكهێنانی په‌رگه‌ی جۆری OCX كه‌ زۆر گرنگه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ له‌ خۆگرتنی ڕوكاری به‌رنامه‌ و یان به‌رنامه‌ ناوه‌ندێكان.
Activex Document DLL : به‌ كاردێ بۆ پێكهێنانی په‌ڕگه‌ی DLL كه‌ به‌رنامه‌كانی سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت جێبه‌جێ ده‌كا.
Activex Document exe : ئه‌و په‌ڕگانه‌ پێكده‌هێنێ كه‌ له‌ ئینته‌رنێتدا ده‌رئه‌كه‌وێ.
Add In : تایبه‌ته‌ به‌ ڤیژول به‌یسك به‌م پێكهاته‌یه‌ ئه‌توانی روكارێك زیادبكه‌ی تابه‌ت به‌ خۆت له‌وانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسمانكرد.
VB Application Wizard : چاره‌سه‌ركه‌رێكی ئۆتۆماتیكیه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پێكهێنانی ڕوكاری جۆراوجۆر بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دێڕ بنوسی له‌ جۆری exe.
ISS Aplication : پیته‌كانی ISS كورتكراوه‌ی ( Internet Information Server ) هه‌ڵده‌ستێ به‌ ئاماده‌كردنی Web Class كه‌ ناسراوه‌ به‌ HTML.
Data project : پرۆژه‌یه‌كی Data Base دا ئه‌نێی و ئاماده‌ی ئه‌كه‌ی له‌ ژینگه‌یه‌كی بێ كه‌م و كورت له‌ ئامرازی په‌یوه‌ندی و دروستكردنی ڕاپۆرت بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ كردنه‌وه‌ی برنامه‌ی تر بێ.
Vb wizard manager : هاوشێوه‌ی چاره‌سه‌ركه‌ره‌كانی Microsoft دیاره‌ ئه‌توانی به‌ كاری بێنی.
DHTML Application : ئاسانكاریه‌ بۆ دروستكردنی په‌ڕه‌ی html ی ئینته‌رنێت بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییت هه‌بێ له‌ زمانی java .
Vb Enterprise Edition controls : یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ دانانی هه‌موو ئامرازه‌ به‌كارهێنراوه‌كان به‌ زۆری بۆ data base و بۆ په‌یوه‌ندی و دواتر جێبه‌جێكردنی، ته‌نها بۆ شاره‌زاكانه‌.

2- Existing : ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ پێشتر پاشكه‌وتتكردوه‌.


3- Recent : لیستێك بۆ دوایین ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ كارت له‌ سه‌ری كردوه‌.



سه‌ره‌تا له‌ New>Standard EXE ده‌ستپێئه‌كه‌ین
ڕوكاره‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه‌


لیسته‌كان : پێكدی له‌ كۆمه‌ڵه‌ لیستێك كه‌ هه‌موو فه‌رمان و كاره‌كان له‌ خۆ ئه‌گرێ
وێنۆچكه‌كان : ئه‌و وێنۆچكانه‌ی كه‌ به‌ به‌رده‌وام به‌ كاری ئه‌هێنی له‌م به‌شه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌
پێكهاته‌ی پرۆژه‌كه‌ : هه‌موو پێكهاته‌ی پرۆژه‌كه‌ لێره‌ ده‌رئه‌كه‌وێ وه‌كوو فۆرمه‌كان و كۆده‌كان و زۆری تر.
شوێنی ده‌ركه‌وتنی به‌رنامه‌كه‌: وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت كاتی كاركردن نیشان ئه‌دا.
ئامرازه‌كان: له‌ هه‌موی گرنگتر ، هه‌موو ئامرازه‌كان لێره‌ ده‌ر ئه‌كه‌وێ وه‌كوو دوگمه‌ ، نوسین ، لیست ، وێنه‌ ، وزۆری تر، ته‌نها به‌ ماوسه‌كه‌ كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر ئامرازێك و ئامرازه‌كه‌ بكێشه‌ له‌ سه‌ر ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ هه‌ر به‌ ماوسه‌كه‌.

پێكهاته‌ی زمانی Visuai Bisic :
1- كرداره‌كان (Functions)
2- شێواز ، ڕێگا (Methods)
3- ڕووداو (Events)
4- كلیلی كاره‌كان (Keywords by Task)
5- تایبه‌تمه‌ندێكان (Properties)
6- گوزارشته‌كان (Statements)
7- ته‌نه‌كان (Objects)

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1822 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2024-12-23Rating: 2.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-10 نوسراوه‌ كاتژمێر 0:00 AM تاكو ئێستا 1822 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 2.0/1

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2024 karwanpro. All rights reserved |