دوو شه‌ممه‌,2024-12-23,11:20 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 2 » Visual Basic چیه‌ و له‌ كوێوه‌ هاتوه‌


11:41 PM

Visual Basic چیه‌ و له‌ كوێوه‌ هاتوه‌

كاتی به‌رنامه‌یه‌ك به‌ كار ئه‌هێنین له‌ هه‌رچ بوارێكا بێ جا ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی وێنه‌كاری بێ یان به‌رنامه‌ی نوسین بێ یان ژمێریاری له‌ خه‌یاڵی خۆمانا پریار ئه‌كه‌ین ئایه‌ چۆن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ دروست كراوه‌؟ به‌ڵام وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر به‌ ئاسانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ (به‌رنامه‌ داڕشتن) دروست كراوه‌ یان به‌ ئینگلیزی پێی ئه‌ڵێن (Programming Languages).

ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ به‌رنامه‌ی پێ دائڕێژرێ زۆرن و Visual Basic یه‌كێكه‌ له‌و به‌رنامانه‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانی باشترین به‌رنامه‌ی پێ دروست بكه‌ی جا چ به‌رنامه‌ی تابه‌تی بێ یان به‌رنامه‌ی بازرگانی بێ.

گه‌ڕانه‌وه‌یك بۆ مێژوو

له‌ ناوه‌راستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو زمانی BASIC په‌ره‌ی پێ درا له‌ لایه‌ن جۆن كێمێنی John Kemeny و تۆماس كورتز Thomas Kurtz كه‌ مامۆستا بوون له‌ په‌یمانگای دارتمۆث Dartmouth Institute و ئامانج له‌و په‌ره‌پێدانه‌ ته‌نها بۆ كاری فێركردنی خوێندكارانی په‌یمانگاكه‌ بوو ، له‌و سه‌رده‌مه‌یا ئه‌م زمانه‌ كاری كرد بۆ ئاسانكردنی به‌رنامه‌ڕێژی ژمێره‌ره‌ ئاڵۆزه‌كان بۆ پرۆسه‌ی ئاسن و خۆش له‌ هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ركردنی نموونه‌ و خه‌وارزمی .

ووشه‌ی BASIC كورتكراوه‌ی Beginner's All-Purpose Symbolic Code بۆیه‌ ئه‌م زمانه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ ده‌ست هێنا هتا رۆژ له‌ دوای رۆژ وه‌شانی چاكسازی لێ ده‌ركه‌وت وه‌كو: QBASIC و GWBASIC و له‌ هه‌موی باشتر True BASIC بوو.

گواستنه‌وه‌ بۆ Windows

له‌ كۆندا ته‌نها رێگا بۆ دارشتنی به‌رنامه‌ له‌ سیستمی Windows ئه‌وه‌ بوو به‌ كارهێنانی ڕوكاری به‌رنامه‌ داڕشتن بوو یان كه‌ ناسراوه‌ به‌ API له‌ گه‌ل كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سه‌ كه‌ پێی ئه‌وترێ SDK  و ئه‌م پرۆسانه‌ به‌ زمانی به‌رنامه‌ داڕشتنی زۆر پێشكه‌وتوو ئه‌كرا وه‌كو C . به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای به‌رنامه‌ داڕشتن پێویست بوو كه‌ كه‌ره‌سه‌ی زۆر پێشكه‌وتوو تر په‌ره‌ یث بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆسانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر و خیرا تر بۆیه‌ Visual Basic له‌ دایكبوو .

Visual Basic وه‌شانێكی چاكسازیه‌ له‌ وه‌شانه‌كانی BAISC كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌وه‌ دور ئه‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ ئاڵۆزی API و به‌رنامه‌كانت دروست ئه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی بینراو كه‌ به‌ كارهێنانی زۆر ئاسانه‌،

Visual Basic په‌ره‌ی پێدرا و به‌ چه‌ن قۆناغێك تێپه‌ڕبوو و تا ئێستاش له‌ گه‌شه‌ سه‌ندندایه.

‌Visual Basic 1

وه‌شانی یه‌كه‌می Visual Basic زۆر سنوور داربوو و بۆ سیستمی ویندۆز شه‌پۆلی گه‌شه‌سه‌ندن نه‌بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا به‌كارهێنانی زۆر ئاسان بوو و خاوه‌نی ڕووكاری وێنه‌یی و زمانی بینراو بوو به‌ڵام به‌ یاریه‌كی گه‌مه‌كردن دائه‌نرێ بۆ به‌رنامه‌ ڕێژان.

Visual Basic 2

وه‌شانی دووه‌می به‌رنامه‌ شتی تازه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینی ته‌نها زیادكردنی چه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌ك و پشتگیریكردنی زیاتر له‌ IDE به‌ڵام له‌و كاته‌دا Access 1.0 بۆ DATA BASE په‌یدا بوو بۆیه‌ كۆمپانیای Microsoft هه‌وڵی تێكه‌ڵبونیانی ئه‌دا.

Visual Basic 3

وه‌شانی سێهه‌می به‌رنامه‌كه‌ به‌ كاتی ئه‌ستێره‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی Visual Basic دائه‌نرێ چونكه‌ پشتگیریه‌كی ته‌واو ئه‌كا له‌ data base و كۆتاییه‌كی كراوه‌ی هه‌بوو به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توانای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ VBX هه‌بوو كه‌ دواتر ناسرا به‌ OCX

Visual Basic 4

ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ هاتنه‌ كایه‌وه‌ی ئه‌م وه‌شانه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ قۆناغێكی گوێزانه‌وه‌ بوو بۆ Windows 95 یان باشتر وایه‌ بڵێین توانای په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كانی جۆری bit 32 هه‌بوو

Visual Basic 5

داهێنانی وه‌شانی Visual Basic5 وه‌كو ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی بوو بۆ به‌رنامه‌ی Visual Basic كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌رنامه‌ ڕێژیه‌‌ بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ی   ڕاسته‌قینه و به‌رنامه‌ی بازرگانی ، چه‌ندین پرۆژه‌ی بۆ زیاد كرا وه‌كوو ActiveX Controls و ActiveX ********s  وچه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی بۆ زیادكرا بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی په‌ڕگه‌ی EXE كه‌ شیفره‌ی سه‌رچاوه‌یی ئه‌گۆڕی بۆ P-Code یان Native-Code

Visual Basic 6

گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌ گه‌ڵ وه‌شانی ڕابردوو به‌ڵام له‌ كه‌ره‌سه‌كان زیادكراوه‌ كه‌ بۆ data base به‌كاردێ كه‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی ADO كار ئه‌كات زۆری تر له‌ كه‌ره‌سه‌كان زیاد كراوه‌ بۆی.

سه‌رچاوه‌كان:

1- "The Birth of Visual Basic".
2- www.insteptech.com (2005-07-22). "What's new in VB6?". www.insteptech.com.
3- "Support Statement for Visual Basic 6.0 on Windows Vista, Windows Server 2008 and Windows 7". Msdn.microsoft.com. 2008-04-08. Retrieved on 2009-06-16.
4- "Product Family Life Cycle Guidelines for Visual Basic 6.0". Msdn2.microsoft.com. 2005-03-31. Retrieved on 2009-06-16.
5- "Petition to Microsoft". Classicvb.org. 2005-03-08. Retrieved on 2009-06-16.
6- Al Tenhundfeld (2009-03-04). "Visual Basic 6.0 to be Supported on Windows 7". The Register. Retrieved on 2009-03-05.
7- Andrew Orlowski and Carey Bishop (2005-07-22). "MS Anti-Spyware built on MS Abandonware". The Register. Retrieved on 2006-10-04.
8- "Paul Thurrott's SuperSite for Windows: Windows Defender Beta 2 Review". Winsupersite.com. 2006-02-14. Retrieved on 2009-06-16.

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1219 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2024-12-23Rating: 3.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-02 نوسراوه‌ كاتژمێر 11:41 PM تاكو ئێستا 1219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 3.0/1

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2024 karwanpro. All rights reserved |