دوو شه‌ممه‌,2024-12-23,3:07 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » August » 28 » دروستكردنی به‌رنامه‌ به‌ زیاتر له‌ زمانێك


5:19 AM

دروستكردنی به‌رنامه‌ به‌ زیاتر له‌ زمانێك

سڵاو هاوڕێیان
به‌رنامه‌ تا به‌ زمانی زیاتر دروست بكرێ ئه‌وه‌ گرنگی زیاتر پێ ده‌درێ و زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ، تاكوو ئێستا سه‌ركه‌وتو ترین به‌رنامه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ زمانی جۆراو جۆر دروست ده‌كرێ ، له‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌ فێر ده‌بێن كه‌ چۆن به‌رنامه‌ دروست بكه‌ین به‌ زیاتر له‌ زمانێك...
گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهان به‌رهه‌مه‌كانیان به‌ زمانی جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ، ئه‌وه‌تا كۆمپانیای گووگل به‌ زیاتر له‌ 50 زمان ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی داناوه‌ ته‌نانه‌ت زمانی كوردیش كه‌ رێژه‌ی كورد له‌ جیهانا زۆر زۆر كه‌مه‌ به‌ڵام بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆی زمانی جیاازی بۆ داده‌نێ ته‌نانه‌ت زمانی گه‌له‌ دواكه‌وتۆكانیش له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری وه‌كوو زمانی ئۆردۆ و په‌شتۆنی و زمانی تر ، هه‌ر گووگل نا به‌لكو میكرۆسوفت ، فه‌یسبوك ، مۆزێللا ، ویكیپیدیا ، زۆری تر.
با ئێمه‌ش بێبه‌ش نه‌بین له‌و زانیاریه‌ و فێر بین چۆن ئه‌و كاره‌ ده‌كرێ ، بێگومان باسی به‌رنامه‌ی مه‌لتیمیدیا بڵده‌ر ده‌كه‌ین ، به‌م به‌رنامه‌ فه‌رمانی Savevariable ئه‌و كاره‌ ده‌كات به‌ ئاسانی چونكه‌ ئه‌م فه‌رمانه‌ گۆڕه‌رێك له‌ تۆمارگه‌ی كۆمپیوته‌ركه‌ پاشكه‌وت ده‌كات كه‌ ئه‌توانی ئه‌و گۆڕه‌ره‌ به‌كاربێنی بۆ زمان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ من ئه‌و ڕێگایه‌ نازانم هێشتا ئه‌و زانیاریه‌م نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ و هه‌چه‌نده‌ زۆر هه‌وڵم دا به‌ڵام نه‌م توانی ( دیاره‌ زانیارێكانم سنورداره‌).
به‌ڵام به‌ ڕێگایه‌كی تر خۆم دۆزیمه‌وه‌ و پێم وابێ كه‌مێك درێژ تره‌ به‌ڵام به‌ ئاسانی پرۆگرامسازان وه‌ری ده‌گرن ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه‌:
سه‌رتا به‌رنامه‌كه‌ دروست بكه‌ و هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك زمانێكی بۆ دابنێ بۆ نمونه‌ له‌ په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م هیچ دامه‌نێ دواتر باسی ده‌كه‌ین كه‌ چی دابنێین و له‌ په‌ڕه‌ی دووهه‌م به‌رنامه‌كه‌ به‌ زمانی كوردی دروست بكه‌ و له‌ په‌ڕه‌ی سێهه‌م به‌رنامه‌كه‌ به‌ عه‌ره‌بی دروست بكه‌و وه‌هه‌روه‌ها له‌ به‌ڕه‌ی چواره‌م به‌ ئینگلیزی و به‌م شێویه‌ چه‌ن زمانی تر داده‌نێی دایبنێ
له‌ نموونه‌ی بابه‌ته‌كه‌مه‌ندا باسی 3 زمان ده‌كه‌ین (كوردی ، عه‌ره‌بی ، ئینگلیزی) به‌م شێوه‌یه‌



دێینه‌ سه‌ر په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م كه‌ هه‌موو باسه‌كه‌ لێره‌یه‌ ،  له‌م په‌ڕه‌یه‌ سێ دوگمه‌ دروست ده‌كه‌ین هه‌ر دوگمه‌ و بۆ په‌ڕه‌یه‌ك بمانگوازێته‌وه‌ به‌م كوده‌
Page("Page 2")
ژماره‌ی 2 له‌م كۆده‌ ژماره‌ی په‌ڕه‌كه‌یه‌ وه‌ هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر سێ دوگمه‌كه‌ ، له‌م وێنه‌یه‌ ڕۆنكاه‌ته‌وه‌



لێره‌دا ئه‌وه‌ ته‌واو بوو كه‌ بتوانین هه‌ر زمانێك دیاری بكه‌ین ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌كه‌ به‌و زمانه‌ ده‌ركه‌وێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌كه‌مان داخست و جارێكی تر كردمانه‌وه‌ پێویسته‌ به‌و زمانه‌ دوركه‌وێت كه‌ دواجار كارمان پێكرد گه‌ر هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ په‌ڕه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستپێبكات ئه‌و هیچمان نه‌كرد ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سێ فایلی تێكست دروست ده‌كه‌ین هه‌ر یه‌كێكیان بۆ زمانێك و هه‌ر یه‌كێكیان ته‌نها ( ku بۆ كوردی ، ar بۆ عه‌ره‌بی ، en بۆ ئینگلیزی) تیا ده‌نوسین بوم شێوه‌یه‌



داتر هه‌ر سێ په‌ڕگه‌كه‌ هاوپێچی ده‌كه‌ین له‌گه‌ل به‌رنامه‌كه‌ ، بۆ هاوپێچی كردنی په‌ڕگه‌ له‌ گه‌ڵ به‌رنامه‌ :
1- له‌ لیسته‌كانی سه‌ره‌وه‌ كرته‌ بكه‌ له‌ سه‌ر project دواتر Embedded Files .
2- كرته‌ له‌ سه‌ر add بكه‌ بۆ هاوپێچكردنی په‌ڕگه‌كان وه‌كوو ئه‌م وێنه‌یه‌



ئێستا به‌رنامه‌كه‌ ئه‌م په‌ڕگانه‌ی تیادا پاشه‌كه‌وت بوو پێویست ناكات دایبنێین له‌ گه‌ڵی ، ئێستا له‌ بڕگه‌ی ڕابردو وتمان بۆ هه‌ر دوگمه‌ و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ بۆ په‌ڕه‌یه‌ك داده‌نێین به‌ڵام له‌ پێش ئه‌و فه‌مانه‌ فه‌رمانی له‌برگرتنه‌وه‌ واتا كۆپی بۆ نموونه‌ له‌ دوگمه‌ی كوردی فه‌رمانی كۆپی كردنی په‌رگه‌ی ku.txt بۆ ناو بوخچه‌ی Temp ده‌ده‌ینێ و هه‌وه‌ها بۆ هه‌ر سێ دوگمه‌كه‌
SysCommand("CopyFile","<Embedded>\ku.txt,<Temp>\lang.txt")
ئه‌م كۆده‌ بۆ كوردی وبه‌هه‌مان شێوه‌ بۆ عه‌ربی ar.txt و بۆ ئینگلیزی en.txt كۆپی بكات بۆ temp به‌ ناوی lang.txt ، لێره‌دا گه‌ر ئێمه‌ چوینه‌ په‌ڕه‌ی كوردی له‌ هه‌مان كاتدا په‌ڕگه‌یه‌كمان بۆ دروست ده‌بێت له‌ temp و تیایدا نوسراه‌ ku ، به‌هه‌مان شێوه‌ زمانه‌كانی تر.
ئێستا input text ێك دروست ده‌كه‌ین له‌ په‌ڕه‌ی یه‌كه‌م و له‌ سه‌ره‌تای په‌ڕه‌كه‌ فه‌رمانی load text ده‌ده‌ین كه‌ نوسینی په‌ڕگه‌ی lang.txt ده‌ركه‌وێ له‌ EditBox كه‌ یان ku یان ar یان en به‌ پێی كرته‌ كردنمان له‌ سه‌ر دوگمه‌كان ئه‌مه‌ش كۆده‌كه‌
LoadText("EditBox","<Temp>\lang.txt")
دواتر به‌ فه‌رمان مه‌رجی گه‌ر EditBox یه‌كسان بێت به‌ ku بگوازرێته‌وه‌ بۆ په‌ڕه‌ی كوردی و گه‌ر یه‌كسان بێت به‌ ar بۆ عه‌ره‌بی و به‌و شێه‌یه‌ بۆ ئینگلیزی ، ئه‌مه‌ش كۆد
If (EditBox$='ku') Then
  Page("page 2")
End
If (EditBox$='ar') Then
  Page("page 3")
End
If (EditBox$='en') Then
  Page("page 4")
End
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ ئێمه‌ په‌ڕگه‌ی lang.txt ده‌گۆڕی و گۆڕانكارێكه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ كه‌واتا هه‌ركات به‌رنامه‌كه‌مان داخست و جارێكی تر كردمانه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌و په‌ڕه‌یه‌ی كه‌ دواجار دامان خست
هه‌ر سه‌ركه‌تو بن ئه‌توانن ئه‌م پرۆژه‌یه‌ دابگرن بۆ زیاتر شاره‌زابوون

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1982 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2024-12-23Rating: 4.0/5

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-08-28 نوسراوه‌ كاتژمێر 5:19 AM تاكو ئێستا 1982 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 4.0/5

 

       بابه‌تی هاوشێوه‌

   

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 1

0  

1 seako   (2011-08-03 3:42 PM) [بابه‌ت]

به‌ڵام كه‌ دات گرت به‌م شێوه‌یه‌ نایه‌ت


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2024 karwanpro. All rights reserved |