یه‌ك شه‌ممه‌,2024-11-24,3:07 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » March » 29 » به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو


0:57 AM

به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو

 سڵاو به‌ڕێزان
به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ هونه‌رێكی پێشكه‌وتوه‌ و ناتوانین بڵێین كه‌ خۆی له‌ خۆیدا پرۆگرام سازیه‌ به‌لكو به‌شێكه‌ له‌م هونه‌ره‌ و هه‌ركه‌سێ بایه‌خی پێبدا جیهانێكی گه‌وره‌یه‌ ، با چمكی كه‌واكه‌مان هه‌ڵكه‌ین و خۆمان فرێده‌ینه‌ نێو ده‌ریای به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێ بتوانێ قوفلێك دروست بكات دیاره‌ كه‌سێكی تر ئه‌توانێ كلیله‌كه‌ی بۆ دروستبكات كه‌وابێ مادام به‌رنامه‌ هه‌بێ كه‌ به‌رنامه‌ دروستبكات به‌رنامه‌ش ئه‌بێ كه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكاته‌وه‌ و ده‌ستكاری بكات ، له‌ جارێك زیاتر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی كاروان پرۆ كراوه‌ كه‌ گوایه‌ به‌رنامه‌كانی خۆی دروستی ناكات به‌لكوو به‌كوردی ده‌كات و زۆریش داوای ئه‌وه‌م لێكراوه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه‌ كه‌ باسی به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ بكه‌م بۆیه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ دایك بوو
پێشئه‌وه‌ی باسی به‌كوردی كردنی به‌رنامه‌ بكه‌ین ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ ڕونكه‌مه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كت كرد به‌ كوردی مافی خاوه‌نه‌كه‌ی بپارێزی چونكه‌ ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌رنامه‌ دروست ده‌كا زۆر پێوه‌ ماندوو ئه‌بێ و هه‌روه‌ها خه‌لكی نه‌زان نیه‌ تاكوو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بكه‌ی به‌ هی خۆت پێت نه‌زانن هه‌ره‌ها نای به‌رنامه‌كه‌ مه‌گۆڕه‌ و به‌ ڕه‌وشتێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ستكاری به‌رنامه‌ بكه‌ تاكوو خه‌ڵكی ماندو بونه‌كه‌ت به‌رز ڕاگرن.
به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه‌ بۆ ده‌ستكاركردنی به‌رنامه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ باسی ده‌كه‌ین به‌كوردیكردنی به‌رنامه‌ به‌ به‌رنامه‌ی Resource Hacker یان هاككردنی سه‌رچاوه‌ ، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و به‌ كه‌یفی خۆت ده‌ستكاری ده‌كه‌یت ، ئه‌زانم هه‌رچه‌نده‌ باسی بكه‌م لێم تێناگه‌ن بۆیه‌ به‌ نموونه‌ باسی ده‌كه‌ین
سه‌ره‌تا ئه‌مه‌ ڕووكاری به‌رنامه‌كه‌یه‌

bakurdikirdnybarnama

ڕووكارێكی ساده‌ هیچی تیادا نیه‌ ته‌نها شریتی لیسته‌كان ، ئه‌مه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی ساده‌یه‌ فێربونی ئاسانه‌ ، ئێستا به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌وێ بیكه‌ین به‌كوردی ، لێره‌دا پێویسته‌ باسی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ توانی ئه‌وه‌ی نیه‌ سه‌رچاوه‌ی هه‌موو به‌رنامه‌یه‌ك بكاته‌وه‌ به‌ڵام 90% به‌رنامه‌كان ئه‌كاته‌وه‌ .
بۆ ئاگاداری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ناتوانێ سه‌رچاوه‌ی به‌رنامه‌كانی (كاروان پرۆ) بكاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كاروان پرۆ به‌رنامه‌كانی به‌ كوردی نه‌كردوه‌ به‌لكو خۆی دروستی كردوه‌.
ئێستا له‌ ڕێگه‌ی File > Open به‌رنامه‌یه‌ ئه‌هێنین تاكوو ده‌ستكاریبكه‌ین بۆ نموونه‌ به‌رنامه‌ Nero كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی به‌ناوبانگه‌

bakurdikirdnybarnama

ئه‌بینین كه‌ كۆمه‌ڵێ بڕگه‌مان بۆ ده‌رده‌خا ، ئه‌م بڕگانه‌ هه‌ر یه‌كه‌و شتێك ده‌گۆڕی باس له‌ هه‌ندێكی ده‌كه‌ین كه‌ زۆر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی تر خۆتان بیدۆزنه‌وه‌.
بڕگه‌ی Bitmap ئه‌م بڕگه‌یه‌ وێنه‌كانی نێو به‌رنامه‌كه‌ ئه‌گۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ئاره‌زوی خۆت وێنه‌ی بۆ دانێی ، لێره‌دا وێنه‌ی IDB_BUTTON_NEWFOLDER ده‌گۆڕین كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ دروستكردنی فۆڵده‌رێك له‌ نێو سیدێكه‌

bakurdikirdnybarnama

ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ دیده‌كرێ له‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌ شوێنه‌دا

bakurdikirdnybarnama

بۆ گۆڕینی ئه‌م وێنه‌یه‌ به‌ وێنه‌یه‌كی تر ئه‌چینه‌ Action > Replase Bitmap دواتر وێنه‌كه‌ ئه‌گۆڕی به‌ وێنه‌یه‌كی تر



دواتر بڕگه‌یه‌كی تر ئه‌گۆڕین ئه‌ویش كه‌ Menu یه‌ ، ئه‌م بڕگه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌ گۆڕینی لیسته‌كان وه‌كوو File , Edit , View وهتد ، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌بینین چه‌ن لیستێك له‌ خۆ ئه‌گرێ ئێمه‌ش دانیه‌كیان وه‌كوو نمونه‌ هه‌ڵده‌بژێرین

bakurdikirdnybarnama

ئه‌م لیسته‌ به‌ دیده‌كرێ له‌ به‌رنامه‌كه‌ له‌م به‌شه‌

bakurdikirdnybarnama

بڕگه‌یه‌كی گرنگی تر كه‌ له‌ هه‌موی گرنگ تره‌ بڕگه‌ی Dialog كه‌ ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ ده‌ستكاری ئه‌كا



هه‌ر كه‌ كرته‌ت كرت له‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ لیسته‌كان خۆی ڕوكاری به‌رنامه‌كه‌ ده‌ر ده‌كه‌وێ و هه‌ر شتێكت ویست ده‌ستكاریكه‌ی كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌و نوسینه‌كانی بگۆڕه‌



به‌م شێوه‌یه‌ ئه‌توانی به‌رنامه‌كان بكه‌ی به‌ كوردی وئه‌گه‌ر تۆزێك خۆتی له‌گه‌ڵ ماندوو بكه‌ی ئه‌وه‌ زۆر به‌ پێشكه‌وتی ده‌ر ئه‌چێ و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ به‌ به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌كه‌ی كارێكی پیرۆز ئه‌كه‌ی ، وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كوردستان نێته‌وه‌ به‌رنامه‌ی winrar كراوه‌ به‌كوردی ببینن كه‌ به‌رنامه‌یه‌كی جوانه‌ ده‌ستیان خۆش بێت



لێره‌دا باسه‌كه‌مان ته‌واو بوو ، به‌و هیوایه‌ی كه‌ سودمه‌ند بێ و هاوڕێیان سودی لێ وه‌ربگرن ، به‌رنامه‌كان كه‌ باسكراوه‌ له‌م انه‌یه‌ كرته‌ له‌سه‌ری بكه‌ بۆ داگردن و هه‌ر پرسیارێكتان هه‌بوو من ئاماده‌م

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 1651 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2024-11-24Rating: 5.0/2

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-03-29 نوسراوه‌ كاتژمێر 0:57 AM تاكو ئێستا 1651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 5.0/2

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 4

0  

4 shkar   (2010-08-16 9:44 PM) [بابه‌ت]

دةستت خۆش بیت...به‌لام کام فۆنته‌ به‌کار بينم بۆ زمانی کوردی ،،هه‌ر چیه‌ک به‌کار ئةهينم له کاتی save کردنيدا ئه‌بیت به‌ نیشانه‌ی پرسیار(؟؟؟؟؟؟) ؟

وه‌ڵام: به‌ڕێزم كێشه‌ی فۆنتی كوردی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌
http://karwanpro.do.am/blog/kurdish_writing_in_mmb/2010-07-14-49


0  

3 hakan love   (2010-06-19 7:36 PM) [بابه‌ت]

برای خۆشه‌ویستم كاكه‌ كاروان گیان برای به‌رێزم ئایا چۆن بتوانین وشه‌ی كوردی به‌ كار بێنین بۆ نمونه‌ ێ چ ڤ گ ئایا ئه‌مه‌ چۆن بكه‌ین له‌ كاتی به‌ كوردی كردنی وه‌ چۆن له‌ كاتی ده‌ست كاری كردن ته‌واو بوین به‌ چۆ خه‌زنی بكه‌ین ئه‌وه‌ چۆن ئه‌مه‌ بكه‌ین به‌ هیوام بتوانی رونكردنه‌ه‌ بۆ ئه‌م پرسیارانه‌ی من بده‌ی مه‌منوم وه‌ هیوای سه‌ره‌وتون بۆ ت


0  

2 sarkawt   (2010-04-14 10:44 PM) [بابه‌ت]

ده‌ست خۆش کاک سۆران له‌ کوردپڕۆ ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ باسێکی له‌م جۆره‌ی وروژاندووه‌

به‌ڵام من پرسیارێکم هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پڕۆگرامێک بکه‌ینه‌ کورد
چۆن؟ بیپه‌ستێنینه‌وه‌ که‌ دووباره‌ دایبمه‌زرێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌مان دا نه‌بێت ؟
سوپاس

وه‌ڵام: پێویسته‌ ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ی كه‌ ئه‌یكه‌ی به‌ كوردی له‌ گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ی دانێی تاكوو كه‌سانی تر بتوانن به‌ كاری بێنن


0  

1 hakan love   (2010-03-30 8:53 PM) [بابه‌ت]

ده‌ست خۆش برای خۆشه‌ویستم به‌هیوام سه‌ركه‌وتوبی خودای گه‌وره‌ پادشتی خێت داته‌وه‌


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2024 karwanpro. All rights reserved |