دوو شه‌ممه‌,2019-05-20,5:00 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » June » 28 » Multimedia Builder چیه‌؟


3:12 PM

Multimedia Builder چیه‌؟

به‌رنامه‌ی Multimedia Builder هه‌ر له‌ ناوه‌كه‌ی وادیاره‌ كه‌ تایبه‌ته‌  به‌ به‌رنامه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگ خۆیشی له‌ سه‌رتای دروستبونێوه‌ له‌ ساڵی 1991 بۆ ئه‌وه كاره‌ دروستبوه‌ به‌ڵام هه‌ر وه‌كو كۆمپانیای mediachance ئه‌ڵێ كاره‌كانی له‌ ساڵی 1996 ده‌ستپێكردوه‌ به‌ڵام ئه‌م دوو به‌رواره‌ له‌وه‌ ئه‌چێ به‌رواری دووه‌م دوای گه‌شه‌سه‌ندنه‌كه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بوبێ بۆیه‌ ساڵی 1996 به‌ سه‌ره‌تای كاركردنی  Multimedia Builder دائه‌نرێ.

به‌رنامه‌ی  Multimedia Builder واتا دروستكه‌ری لێده‌ری ده‌نگ و ڕه‌نگ كه‌وابێ له‌و بواره‌ كه‌ره‌سه‌ و ئامرازی ته‌واوی تیایه‌ بۆ دروستكردنی هه‌موو پێداویستێكانی لێده‌ری ده‌نگ و ڕه‌نگ وه‌ هه‌روه‌ها چه‌ندین نموونه‌ی جۆراوجۆری تیایه‌ هه‌ر له‌ به‌رنامه‌كه‌یا بۆ فێربوونی چۆنێتی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ ، به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌مووی شاراوه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی كه‌ ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی  Multimedia Builder ته‌نها بۆ دروستكردنی سیدی ئۆتۆڕه‌ن (خۆگه‌ڕی) به‌كاردێ به‌ڵام له‌وانه‌ هه‌مووی گرنگ تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ دروستكردنی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر به‌كارئه‌هێنری به‌ڵام ئه‌مه‌یان ناتوانی له‌ نهێنێكانی شاره‌زا بی هه‌تا به‌رده‌وام نه‌بی له‌ گه‌ڵ ئه‌م سایته‌.

به‌رنامه‌ی  Multimedia Builder كار ئه‌كا له‌ گه‌ڵ Windows 95, Windows 98, ME, Windows 2000, XP , Windows NT. وه‌ دوای دروستكردنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك په‌ڕگه‌یه‌كی پاشكۆ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كه‌ دروستئه‌بێ به‌ ناوی autorun.inf كه‌ كاری ئه‌وه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌ كار بكات كه‌ ئه‌یخه‌یته‌ سه‌ر سیدی  

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 738 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2019-05-20Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-06-28 نوسراوه‌ كاتژمێر 3:12 PM تاكو ئێستا 738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2019 karwanpro. All rights reserved |