سڵاو هاوڕێیان
به بۆنه‌ی یارێكانی جامی جیهانی 2010 خۆشحاڵ ئه‌بم كه
مێژوی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌تان بۆ بخه‌مه ڕوو چونكه لاوان و گه‌نجان له‌وانه‌یه
هه‌ندێكبان به هۆی كه‌می ته‌مه‌نیان ته‌نها چه‌ن خولێكی ئه‌م پاڵه‌وانه‌تیه بزانن
ئه‌وانی تریان نه‌دیوه بۆیه ئه‌م زانیاریانه‌تان پێشكه‌ش بێت
1- ئۆرگوای 1930
خه‌ونی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی (گۆل ریمیه)
هاته دی كاتێ ئۆرگوای باوه‌شی بۆ یه‌كه‌م پاله‌وانێتی جامی جیهانی كردوه كه
ڕیكه‌وتبوو له گه‌ڵ یادی تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ به سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و وڵاته ،
له‌م خوله‌دا 13 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 13 بۆ 30 یولیوی ساڵی 1930 یارێكان
ئه‌نجام درا ، 18 یاری ئه‌نجام درا و 70 گۆڵ كرا ، 513700 ئاماده‌بوو ته‌ماشای
سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئۆرگوای جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و
ئه‌رژه‌نتین به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌مریكا به‌ده‌ستی هێنا و یوگسلافیا به
پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Guillermo STABILE
یاریزانی ئه‌رژه‌نتین.
2- ئیتالیا 1934
ئۆرگوای خاوه‌نی یه‌كه‌م جامی جیهانی له‌م خوله‌دا
به‌ژدار نه‌بوو له كاتێكدا ئیتالیا یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی كه یارێكانی جامی
جیهانی له‌سه‌ر خاكی بكرێ ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 27
مایو بۆ 10 یونیوی ساڵی 1934 یارێكان ئه‌نجام درا ، 17 یاری ئه‌نجام درا و 70 گۆڵ
كرا ، 358000 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئیتالیا
جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و چیكسلۆفاكیا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیا
به‌ده‌ستی هێنا و نه‌مسا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین
به‌خشرا به Oldrich
NEJEDLY یاریزانی چیكسلرفاكیا.
3- فه‌ره‌نسا 1938
ڕاهینانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا (فيتوريو بوتزو) ناوی
له دێڕه‌كانی مێژوو تۆماركرا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌زۆری كرد
بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناو بۆ دووه‌م جار به پلانی جیاواز له‌وه‌ی كه پێش 4 ساڵ
یاری كرد به هۆی یاریزانی (سيلفيو بيولا) ، له‌م خوله‌دا 15 هه‌ڵبژارده به‌ژدار
بوون و له 04 یونیو بۆ 19 یونیوی ساڵی 1938 یارێكان ئه‌نجام درا ، 18 یاری ئه‌نجام
درا و 84 گۆڵ كرا ، 376177 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له
كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و وڵاتی مه‌جه‌ر به پله‌ی دووهه‌م و
سێهه‌م به‌رازیل به‌ده‌ستی هێنا و سوید به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها
پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
LEONIDAS
یاریزانی به‌رازیل.
4- به‌رازیل 1950
به هۆی جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه له ساڵانی 1942 و
1946 یارێكانی جامی جیهانی ئه‌نجام نه‌درا بۆیه دوای هێمن بوونه‌وه‌ی جیهان
به‌رازیل ئه‌ركی یارێكانی جامی جیهانی گرته ئه‌ستۆ، له‌م خوله‌دا 13 هه‌ڵبژارده
به‌ژدار بوون و له 24 یونیو بۆ 16 یولیوی ساڵی 1950 یارێكان ئه‌نجام درا ، 22 یاری
ئه‌نجام درا و 88 گۆڵ كرا ، 1042675 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ،
له كۆتایدا ئۆرگوای جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و به‌رازیل به پله‌ی دووهه‌م و
سێهه‌م سوید به‌ده‌ستی هێنا و ئیسپانیا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها
پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
ADEMIR
یاریزانی به‌رازیل.
5- سویسرا 1954
وڵاتی مه‌جه‌ر دوای ئه‌وه‌ی له 31 یاری دوا به‌دوای
یه‌كدا له هیچ كامیانی شكستی نه‌هێنا بۆ هه به ده‌ستپێكردنی خوله‌كه هه‌ر ئه‌و
دانرابوو كه جامه‌كه به ده‌ست بهێنێ به‌ڵام ئه‌ڵمانیای رؤژئاوا توانی ئه‌و
به‌ربه‌سته بشكێنێ و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ له یاری كۆتایی، له‌م خوله‌دا 16
هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 16 یونیو بۆ 04 یولیوی ساڵی 1954 یارێكان ئه‌نجام
درا ، 26 یاری ئه‌نجام درا و 140 گۆڵ كرا ، 889970 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م
یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و وڵاتی
مه‌جه‌ر به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م نه‌مسا به‌ده‌ستی هێنا و ئۆرگوای به پله‌ی
چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Sandor KOCSIS
یاریزانی هه‌نگاری.
6- سوید 1958
عه‌شق ئه‌وینداری به‌رازیل و جامی جیهانی ده‌ستی پێكرد
دوای ئه‌وه‌ی كه له ته‌مه‌نی كه‌متر له 17 ساڵی یاریزان (بێلێه) هونه‌ر و
به‌هره‌كانی خۆی پێشكه‌ش ئامه‌دبوان كرد كه مانای هێرش به‌ری به‌رازیلێكان ئه‌نوان
، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 08 یونیو بۆ 29 یونیوی ساڵی 1958
یارێكان ئه‌نجام درا ، 35 یاری ئه‌نجام درا و 126 گۆڵ كرا ، 905830 ئاماده‌بوو
ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا
و سوید به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستی هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا
به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به (بێلێه)
یاریزانی به‌رازیل.
7- چێللی 1962
هه‌رچه‌نده یاریزانی به‌ناوبانگی به‌رازیلی (بێلێه)
برینداربوو و نه‌یتوانی یاری بكات به‌ڵام یاریزان (گارینشا) ئه‌و كه‌لێنه‌ی پڕ
كرده‌وه و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهینێ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر
چیكسلۆفاكیا، له‌م خوله‌دا 17 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 30 مایۆ بۆ 17 یونیوی
ساڵی 1962 یارێكان ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 89 گۆڵ كرا ، 893166
ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به
ده‌ست هێنا و چیكسلۆفاكیا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م چێللی به‌ده‌ستی هێنا و
یوگسلافیا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
(فلوريان ألبرت) یاریزانی هه‌نگاری، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (فلوريان
ألبرت) یاریزانی هه‌نگاری .
8- ئینگلیز 1966
ئینگلیز كه داهێنه‌ری تۆپی پێیه و یه‌كه‌م یاری تۆپی
پێ له نێوان ئینگلیز و ئوسكتله‌ندا ئه‌نجام درا له ساڵی 1872 توانی ئه‌م جاره‌یان
جامه‌كه به ده‌ست بهینێ كه توانی سه‌ركه‌وێ به سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیای
ڕۆژئاوا ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 11 یۆلیۆ بۆ 30 یۆلیۆی
ساڵی 1966 یارێكان ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 89 گۆڵ كرا ، 1601153
ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئینگلیز جامه‌كه‌ی به
ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م پورتوگال به‌ده‌ستی
هێنا و یه‌كێتی سۆڤیات به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین
به‌خشرا به EUSEBIO
یاریزانی پورتوگال، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (فرانز بيكنباور) یاریزانی
ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا .
9- مه‌كسیك 1970
بۆ یه‌كه‌م جار توانرا كه یاریكانی جامی جیهانی به
ڕه‌نگاوڕه‌نگ په‌خش بكرێ به‌لام ئه‌و بێڕه‌نگیه‌ی كه تاكوو ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌بوو
نه‌یتوانی ڕه‌نگی زه‌ردی به‌رازیلی له جه‌ماوه‌ری بشارێته‌وه ، ئه‌م جاره‌یان
بێللێه هاته‌وه و به‌رازیل توانی بۆ سێیه‌م جار جامی جیهانی به‌ده‌ست بهێنێ، له‌م
خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 31 مایۆ بۆ 21 یۆنیۆی ساڵی 1970 یارێكان
ئه‌نجام درا ، 32 یاری ئه‌نجام درا و 95 گۆڵ كرا ، 1603975 ئاماده‌بوو ته‌ماشای
سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و
ئیتالیا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به‌ده‌ستی هێنا و ئۆرگوای
به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Gerd MUELLER
یاریزانی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا ، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (تيوفيلو
كوبياس) یاریزانی پیرۆ.
10- ئه‌ڵمانیا 1974
دوای ئه‌وه‌ی له یارێ سه‌ره‌تایه‌كاندا ئه‌لمانیای
ڕۆژئاوا شكستی هێنا به‌رامبه‌ر دراوسێی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ڵام توانی له یاری
كۆتایی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ به‌رامبه‌ر به‌هێزترین هه‌ڵبژارده كه
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نا بوو ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 13
یۆنیۆ بۆ 07 یۆلیۆی ساڵی 1974 یارێكان ئه‌نجام درا ، 38 یاری ئه‌نجام درا و 97 گۆڵ
كرا ، 1822834 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا
ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و هۆڵه‌ندا به پله‌ی دووهه‌م و
سێهه‌م پۆله‌ندا به‌ده‌ستی هێنا و به‌رازیل به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه
هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Grzegorz LATO
یاریزانی پۆله‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (فلاديسلاف
زمودا ) یاریزانی پۆله‌ندا.
11- ئه‌رژه‌نتین 1978
ئه‌رژه‌نتین توانی بۆ یه‌كه‌م جار جامی جیهانی به‌ده‌ست
بهێنێ دوای ئه‌وه‌ی كه یارێكانی ئه‌م پاڵه‌وانتیه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی ئه‌نجام دا و
تانی سه‌ركه‌وێ به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایا كه سه‌رجه‌م یارێكانی باران به
سه‌ریانا ده‌باری ، له‌م خوله‌دا 16 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 01 یۆنیۆ بۆ 25
یۆنیۆی ساڵی 1978 یارێكان ئه‌نجام درا ، 38 یاری ئه‌نجام درا و 102 گۆڵ كرا ،
1550424 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئه‌رژه‌نتین
جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و هۆڵه‌ندا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م به‌رازیل
به‌ده‌ستی هێنا و ئیتالیا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین
به‌خشرا به Mario
KEMPES یاریزانی ئه‌رژه‌نتین،
خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (انتونيو كابريني) یاریزانی یتالیا ، خه‌ڵاتی
یاری پاكی به‌خشرا به ئه‌رژه‌نتین.
12- ئیسپانیا 1982
بۆ یه‌كه‌م جار ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان زیاد كرا بۆ 24
هه‌ڵبژارده تیایدا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا ه
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل توانی هه‌ست سۆزی جه‌ماوه‌ر بۆ خۆی ڕابكێشێ به جوانترین
یاری كه ئه‌نجامیدا پێش ئه‌وه‌ی كه روسیا هه‌مو خه‌ونه‌كانی پوچه‌ڵ بكاته‌وه به
3 گۆڵ، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 13 یۆنیۆ بۆ 11 یۆلیۆی ساڵی
1982 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 146 گۆڵ كرا ، 2109723
ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئیتالیا جامه‌كه‌ی به
ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م پۆله‌ندا به‌ده‌ستی
هێنا و روسیا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Paolo ROSSI
یاریزانی ئیتالیا، خه‌ڵاتی
باشترین یاریزان به‌خشرا به (مانويل أموروس) یاریزانی فه‌ره‌نسا ، خه‌ڵاتی یاری
پاكی به‌خشرا به به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
Paolo ROSSI
یاریزانی ئیتالیا.
13- مه‌كسیك 1986
لێره‌دا مارادۆنا خۆی به جیهان ناساند دوای ئه‌وه‌ی
كه دیسانه‌وه یارێكانی جامی جیهانی گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌كسیك مارادۆنا توانی
هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌ربخا و جامه‌كه به ده‌ستبێنن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیای
ڕۆژئاوا به‌ڵام گرنكترین یاری یاری خولی 8 بوو كه مارادۆنا به ده‌ست گۆڵی كرد ه
هه‌موو كامێرا‌كان نه‌یانتوانی بیینن ، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و
له 31 مایۆ بۆ 29 یۆنیۆی ساڵی 1986 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و
132 گۆڵ كرا ، 2393031 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا
ئه‌رژه‌نتین جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا به پله‌ی دووهه‌م و
سێهه‌م فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستی هێنا و به‌لجیكا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه
هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Gary LINEKER
یاریزانی ئینگلیز، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (إنزو شيفو)
یاریزانی بولگاریا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن
به‌خشرا به Diego
MARADONA یاریزانی ئه‌ژه‌نتین.
14- ئیتالیا 1990
هه‌رچه‌نده یارێكانی جامی جیهانی 1990 وا داده‌نری كه
گۆڵی كه‌م تیاكرا به‌ڵام ڕوداوه‌كانی له گۆڵه‌كانی زیاتر بوو وه‌كوو "لوثر ماتيوس"
كه به یاریزانی و ڕاهێنانی جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه وه هه‌ره‌ها فرمێسكی
ئینگلیزی كه نه‌یتوانی ته‌نانه‌ت سێیه‌م بێنێته‌وه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌ڵمانیای
ڕۆژئاوا له‌هه‌مویان سرنج ڕاكێش تر، له‌م خوله‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و
له 08 یۆنیۆ بۆ 08 یۆلیۆی ساڵی 1990 یارێكان ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و
115 گۆڵ كرا ، 2516215 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا
ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و ئه‌رژه‌نتین به پله‌ی دووهه‌م و
سێهه‌م ئیتالیا به‌ده‌ستی هێنا و ئینگلیز به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها
پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Salvatore SCHILLACI
یاریزانی ئیتالیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان
به‌خشرا به ( روبرت بروزينيكي) یاریزانی كرواتیا ، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به
ئینگلیز ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
Salvatore SCHILLACI
یاریزانی ئیتالیا.
15- ئه‌مریكا 1994
ئه‌مریكا توانی یارێكانی جامی جیهانی له سه‌ر خاكی خۆی
ڕیكبخات و به‌رازیل ئه‌ستێره‌ی دووه‌می به جیهان نیشان دا ئه‌ویش (رۆماریۆ) بوو
وه‌هه‌ره‌ها (بیبیتۆ) وه گه‌وره‌ترین ئاماده‌ی جه‌ماوه‌ری تۆماركرد، له‌م خوله‌دا
24 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 17 یۆنیۆ بۆ 17 یۆلیۆی ساڵی 1994 یارێكان
ئه‌نجام درا ، 52 یاری ئه‌نجام درا و 141 گۆڵ كرا ، 3587538 ئاماده‌بوو ته‌ماشای
سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و
ئیتالیا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م سوید به‌ده‌ستی هێنا و بولگاریا به پله‌ی
چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Oleg SALENKO
یاریزانی روسیا، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان
به‌خشرا به ( مارك أوفرمارس) یاریزانی هۆله‌ندا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به
به‌رازیل ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
ROMÁRIO (Romário de Souza Faria)
یاریزانی به‌رازیل .
16- فه‌ره‌نسا 1998
نیشتیمانی (گۆل ریمیه) داهێنه‌ری جامی جیهانی هاوینێكی
به خۆیه‌وه بینی هه‌تا هه‌تایه لبیر ناچێت دوای ئه‌وه‌ی كه (زه‌ین ا‌لدین زێدان)
سه‌ركردایه‌تی فه‌ره‌نسای كرد و به ئازایه‌تی ئه‌و توانیان له ئه‌ستێره‌كانی
به‌ڕازیل ببه‌نه‌وه ، له‌م خوله‌دا 32 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 10 یۆنیۆ بۆ
12 یۆلیۆی ساڵی 1998 یارێكان ئه‌نجام درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 171 گۆڵ كرا ،
2785100 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا فه‌ره‌نسا
جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و به‌رازیل به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م كرواتیا به‌ده‌ستی
هێنا و هۆڵه‌ندا به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
Davor SUKER
یاریزانی كرواتیا، خه‌ڵاتی باشترین
یاریزان به‌خشرا به (مايكل أوين) یاریزانی ئینگلیز، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به
فه‌ره‌نسا ، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
RONALDO
یاریزانی به‌رازیل .
17- كۆریا ــ ژاپۆن 2002
بۆ یه‌كه‌م جار جامی جیهانی له سه‌ر خاكی دوو وڵات
ئه‌نجام بدرێ ه‌ویش كۆریا و ژاپۆن بوو وه‌هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ڕووداوه
سه‌یرانه‌ی كه ڕوی دا فه‌ره‌نسا بوو كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده بوو كه ماڵ ئاوایی
له مۆندیال كرد له كاتێكدا پاڵه‌وانی جام بوو له خولی ڕابردوودا به‌ڵام جارێكی
تر به‌رازیل له سه‌ر ته‌ختی سه‌ركه‌وتن دانیشت بۆ پێنجه‌م جار ، له‌م خوله‌دا 32
هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 31 مایۆ بۆ 30 یۆنیۆی ساڵی 2002 یارێكان ئه‌نجام
درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 161 گۆڵ كرا ، 2705197 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م
یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا به‌رازیل جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و ئه‌لمانیا به
پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م توركیا به‌ده‌ستی هێنا و كۆریای باشور به پله‌ی چواره‌م
ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین به‌خشرا به
RONALDO
یاریزانی به‌رازیل، خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (لاندون
دونوفان) یاریزانی ئه‌مریكا، خه‌ڵاتی یاری پاكی به‌خشرا به به‌لجیكا، تۆپی
ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
Oliver KAHN
یاریزانی ئه‌ڵمانیا .
18- ئه‌ڵمانیا 2006
ئه‌و كارته سوره‌ی كه (زێدان) وه‌ری گرت ڕه‌نگی خراپی
دایه‌وه له نێو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بۆیه بوه هۆی شكست هێنانیان به‌رامبه‌ر
به ئیتالیا له تیكرای یارێكان ئه‌ڵمانیا مانگێكی پڕ له شادی برده سه‌ر كه
ده‌گمه‌نه دووباره بێته‌وه ، له‌م خوله‌دا 32 هه‌ڵبژارده به‌ژدار بوون و له 09
یۆنیۆ بۆ 09 یۆلیۆی ساڵی 2006 یارێكان ئه‌نجام درا ، 64 یاری ئه‌نجام درا و 147 گۆڵ
كرا ، 3359439 ئاماده‌بوو ته‌ماشای سه‌رجه‌م یارێكانیان كرد ، له كۆتایدا ئیتالیا
جامه‌كه‌ی به ده‌ست هێنا و فه‌ره‌نسا به پله‌ی دووهه‌م و سێهه‌م ئه‌ڵمانیا
به‌ده‌ستی هێنا و پورتوگال به پله‌ی چواره‌م ده‌رچوو وه هه‌روه‌ها پێڵاوی زێڕین
به‌خشرا به Miroslav
KLOSE یاریزانی ئه‌ڵمانیا،
خه‌ڵاتی باشترین یاریزان به‌خشرا به (لوكاس بودولسكي) یاریزانی ئه‌ڵمانیا، خه‌ڵاتی
یاری پاكی به‌خشرا به ئیسپانیا و به‌رازیلا، تۆپی ئه‌دیداسی زێڕێن به‌خشرا به
Zinedine ZIDANE
یاریزانی فه‌ره‌نسا.
19- باشوری ئه‌فریقا 2010
له كاتی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته یه‌كه‌م ڕۆژی
یارێكانی جامی جیهانی بوو بۆیه هیچ ئامارێك له به‌رده‌ست نیه به‌ڵام وه‌كوو بیر‌و
ڕای خۆم حه‌ز ده‌كه‌م ئیتالیا یان هۆڵه‌ندا بیباته‌وه و جامه‌كه به‌ده‌ست بهێنێ
ئه‌مه ئه‌گه‌ر به حه‌ز بێت به‌ڵام به پێی پێشنیاری ڕاهێنه‌ران بێت كه گۆڤاری
World Soccer
جیهانی ڕاپرسی كرد‌و و پرسیاری له هه‌موو ڕاهێنه‌ران كردوه هه‌ندێكیان وه‌ڵامی
ته‌قلیدیان داوه‌تێ و هه‌ندێكی تریان به‌ناو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك یان دووانیان دیاری
كردوه زۆربه‌ی ئه‌و ناوانه‌ی كه پێشبینی كراون هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و
ئیسپانیایه ئیتر خوا ڕه‌حم كات.
مافی پارێزراوه بۆ كلروان پرۆ
هه‌موو زانیارێكان كۆكراوه‌ته‌وه له سایتی فه‌رمی
فیفا و ویكیپیدیا
|