هه‌ینی,2017-12-15,6:43 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » March » 11 » پێناسه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ره‌كان له‌ VB.net


10:27 PM

پێناسه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ره‌كان له‌ VB.net

گۆڕه‌ره‌كان

پێشتر له‌ وانه‌كانی پێشوی VB.net توانیمان به‌ كورتی پێناسه‌ی گۆڕه‌ره‌كان بكه‌ین به‌م شێوه‌یه‌
Dim x As Integer
Dim name As String
به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ بێگومان له‌ زۆربه‌ی پێناسه‌ گۆڕه‌ره‌كان وشه‌ی New به‌ر چاو ئه‌كه‌وێ ، ئایه‌ كار و پیشه‌ی چیه‌؟
هه‌ندێ له‌ جۆره‌ ساده‌كان ئه‌توانرێ پێناسه‌ بكرێ به‌ new ئه‌مه‌ش ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ وێنه‌ ستاندارده‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌ دروستگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌بوه‌ ، جۆره‌ بوولێكان bool ئه‌گۆڕێ بۆ flase و ژماره‌كان بۆ سفر و هروه‌ها گۆڕه‌ره‌كانی تر .
به‌ڵام جۆری تر هه‌یه‌ له‌ دراوه‌كان ناتوانرێ به‌كاربهێنرێ ئه‌گه‌ر به‌ new نه‌بێ وه‌كوو arraylists و Objects وبه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه‌ له‌كاتی خۆی باسی ئه‌كه‌ین .
هه‌موو جۆره‌كان كه‌ له‌ object داتاشراوه‌‌ به‌ پێویستیه‌وه‌ ڕێبازی بنه‌ڕه‌تی خۆی هه‌یه‌ وه‌كوو Equals و GetHashCode و پێچه‌وانه‌ی.
ڕێبازه‌ بنه‌ڕه‌تێكانی جۆره‌ ژماره‌ییه‌كان وه‌كوو int و long بریتیه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندێ بنه‌ڕه‌تێكان وه‌كوو MaxValue و MinValue ... وه‌هه‌روه‌ها char پێكدێ له‌ تایبه‌تمه‌ندێكان وه‌كوو IsDigit و IsLeter بۆ دیاری كردنی شێوازیتێكراوه‌كان.


جۆره‌كانی گۆڕه‌ر

له‌ هه‌ر به‌شێكی به‌رنامه‌كه‌ له‌ نێو Class ئه‌توانین پێناسه‌ی گۆڕه‌ره‌كان بكه‌ین به‌ پێی جۆره‌كانی int , string وه‌كوو نمونه‌ ، وئاستی پێگه‌یشتنی دیاری ئه‌كرێ له‌ شوێنی بونی پێناسه‌كه‌وه‌.
بۆ ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه‌ گریمانه‌یه‌ك دائه‌نێین كه‌ گۆڕه‌رێكه‌ پێناسه‌ كرا له‌ نێو كردارێكدا ، ئه‌م گۆڕه‌ره‌ كه‌س ناتوانێ پێی بگا ته‌نها له‌ ڕێی ئه‌م كرداره‌وه‌ نه‌بێ . به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر پێناسه‌ كرا له‌ نێو فه‌رمانی مه‌رجیدا یان زینجیره‌ی دوباره‌كه‌ره‌وه‌دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م گۆڕه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كرداره‌كه‌ پێناسه‌ كرا ( له‌ نێو class ڕاسته‌وخۆ) هه‌موو كردارێك ئه‌توانێ پێی گا ڕاسته‌وخۆ له‌م حاڵه‌دا پێی ئه‌وترێ Member .
دوو جۆر گۆڕه‌رمان هه‌یه‌ :
جۆری یه‌كه‌م : ساده‌یه‌ وه‌كوو int و long و پێچه‌وانه‌ی كه‌ ناوی گۆڕه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ شوێنه‌كه‌ی ئه‌كا
جۆری دووه‌م : مركب وه‌كوو Array و Struct كه‌ گۆڕه‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ به‌و شوێنه‌ ده‌كا كه‌ ئه‌توانرێ كه‌ شوێنی گۆڕه‌ره‌كه‌ دیاری بكا. به‌ درێژی باسی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌كه‌ین له‌ وانه‌كانی تردا.

نه‌گۆڕه‌كان:
نه‌گۆڕ جۆره‌ دراوه‌یه‌كه‌ كه‌ ناتوانرێ نرخه‌كه‌ی بگۆردرێ بۆیه‌ به‌ constant یان نه‌گۆڕ ناوده‌برێ
Public Const myNumber As Integer = 100
ئه‌م نه‌گۆڕانه‌ به‌كاردێ وه‌كوو نرخی نه‌گۆڕ بۆ هاوسه‌نگیه‌كان وه‌كوو Pl=3.14 یان ژماره‌یه‌كی دیاریكراو كۆمپانیایه‌ك به‌كاریبێنێ بۆ ئاماریكی دیاریكرا ... له‌م حاڵه‌ته‌دا باشترروایه‌ ێناسه‌ بكرێ وه‌كوو نه‌گۆڕ نه‌ك گۆڕه‌ڕ بۆ زامنكردنی مه‌حاڵی گۆڕینی له‌ هه‌ركاتێكدا.

ئه‌وخانانه‌ی كه‌ ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌ Read Only Field
پێناسه‌ی ئه‌م خانانه‌ كه‌ ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ ساده‌یی ده‌كرێ
Public ReadOnly PI As Double = 3.14
به‌ته‌واوی هاوشێوه‌ی نه‌گۆڕه‌كان كارده‌كات ، ته‌نها جیاوازی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ توانای پێدانی نرخ هه‌یه‌ پاش دانانی یه‌ك جارێك به‌بێ مه‌رج هه‌روه‌كوو ئه‌م شێوه‌یه‌:
Class MyMathClass
Public ReadOnly PI As Double
Public Sub New()
PI = 3.14
End Sub
End Class

لێره‌دا دێینه‌ كۆتایی ئه‌م وانه‌یه‌ به‌و هیوایه‌ی سودی بۆ هه‌موان هه‌بێ
له‌هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 494 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2017-12-15Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-03-11 نوسراوه‌ كاتژمێر 10:27 PM تاكو ئێستا 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

       بابه‌تی هاوشێوه‌

   

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2017 karwanpro. All rights reserved |