چوار شه‌ممه‌,2018-10-24,8:51 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 17 » سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جیهانی .NET


0:27 AM

سه‌ره‌تایه‌ك بۆ جیهانی .NET

پێناسه‌ی Microsoft.net
وه‌كوو ئاشكرایه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیا ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ به‌ره‌و پێش ئه‌چێ به‌ هه‌مان شێوه‌ ته‌كنه‌لۆژیای كۆمپیوته‌ر و له‌ بواری كۆمپیوته‌ردا دوایین و مه‌زنترین داهێنان ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێت بوو كه‌ ڕوی جیهانی گۆڕی له‌ بواری ئابری و ڕۆشنبیریه‌وه‌ و زانست به‌ هۆی ئینته‌رنێته‌وه‌ هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گرته‌وه‌ ، بۆیه‌ ناچارمان ئه‌كا ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ كه‌ به‌ خۆمانا بچینه‌وه‌ و بیربكه‌ینه‌وه‌ به‌رنامه‌ چۆن ئه‌بێ و چۆن دروست ئه‌كرێ و چون به‌كار ئه‌هێنرێ له‌ ژێر سێبوه‌ری ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ، هه‌رچه‌نه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ئاسان نیه‌ و پێویستی به‌ كاتی زۆر هه‌یه‌ بۆیه‌ یه‌كه‌م كۆسپ ئه‌وه‌ بوو كه‌ تۆڕی ئینته‌رنێت ببسترێته‌وه‌ به‌ بنچینه‌یه‌كی كاركردنی زیندوو به‌ تایبه‌تی كار له‌ پێناو ئه‌وا بكا بۆیه‌ كۆمپانیای میكرۆسۆفت داهێنانێكی تازه‌ی هێنایه‌ كایه‌وه‌ كه‌ جیهانێكی له‌ سه‌ر دامه‌زراند كه‌ .net دروست بوو كه‌ به‌ قۆناغی تێپه‌ڕبوونی بنه‌ڕه‌تی دائه‌نرێ له‌ جیهانی به‌رنامه‌ داڕشتنی میكرۆسۆفت.
.net به‌ دواڕۆژی میكرۆسۆفت ئه‌ژمێردرێ ئێستا چونكه‌ میكرۆسۆفت ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانی له‌ سه‌ر ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ ئه‌بێ و پێشبینی ئه‌كرێ كه‌ پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی میكرۆسۆفت له‌سه‌ر بنچینه‌ی .net كاربكات.


.net چیه‌؟
microsoft .net ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی به‌ربڵاوه‌ و زۆر پێشكه‌وتوه‌ پێكدی له‌ .NET Framework كه‌ پێكدێ له‌ زمان و جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی كاركردن و ئاستێكی بڵاو له‌ class libraries و ناووكی NET Framework. وه‌هه‌روه‌ها ئاستێكی ته‌واو بۆ به‌رنامه‌داڕشتن له‌ تۆڕی ئینته‌رنێت و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری تۆڕی ئینته‌رنێت كه‌ به‌ Web Servieses ناسراوه‌.

ئامانجه‌كانی میكرۆسۆفت:
میكرۆسۆفت له‌ ته‌كنه‌لۆژیایه‌ جه‌ندین ئامانجی پێكا له‌وانه‌
1- زمانی VB بوو به‌ زمانی شێوه‌ به‌ ته‌واوی OOP و ژینگه‌ی په‌ره‌پێدان له‌ نێوان زمانه‌كانی به‌رنامه‌داڕشتن ڕاسته‌وخۆ تاكو ئه‌توانی كۆده‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ی له‌ هه‌مان به‌رنامه‌.
2- ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی زمانی JAVA به‌ زمانی سی شارب له‌ گه‌ڵ چوارچێوه‌ی كاركردنی Framework .
3- ئه‌و كارسه‌ختیه‌ی كه‌ له‌ به‌رنامه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێتدا هه‌بوو زۆر ئاسن كرایه‌وه‌.
4- له‌ خۆگرتنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ وه‌كو XML وخزمه‌تگوزارێكان له‌ ئینته‌رنێتدا.
5- یه‌كگرتنی زۆربه‌ی بلانه‌كان كه‌ تایبه‌تن به‌ تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ به‌رهه‌مه‌كان كه‌ ئاقاری داهاتوی میكرۆسۆفته‌.

گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیای .net .
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی نموونه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌كنه‌لۆژیای دۆت نێت له‌ 2002 له‌ كۆنفراسی پرۆگرامسازه‌كان تاكوو له‌ 2003 بیخه‌نه‌ به‌رده‌ست ، ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ شوێنی چه‌ندین ته‌كنه‌لۆژیای تری گرته‌وه‌ وه‌كو هه‌وڵدانێ له‌ لایه‌ن میكرۆسۆفته‌وه‌ تاكوو بگاته‌ شه‌پۆلێكی تۆڕی زانیاری جێهانی وه‌كوو ASP.NET كه‌ شوێنی IIS و ASP گرته‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها بانگێشته‌كانی API وه‌كوو ATL وMFC به‌ كۆمه‌ڵێ Base Class ، وه‌هه‌روه‌ها سازش كرا له‌ DNA بۆ ته‌كنه‌لۆژیای COM+ 2.0 نوێ و زمانی VB دووباره‌ بنیاتنرایه‌وه‌ تاكو بو به‌ OOP و زمانێكی به‌رنامه‌ه‌داڕشتنی نوێ داهێنرا كه‌ سوكو ئاسانی فیژواڵ به‌یسك و هێزی C++ له‌ خۆ ئه‌گرێ ناوی لێنرا C# سی شارب ، بۆ ئوه‌ی كه‌ میكرۆسۆقت بلاوكردنه‌وه‌ی مسۆگه‌ر بكا هێشتی به‌ كراوه‌یی OPEN SOURCE بێ.
به‌ كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای XML و SOAP بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌كانی تایبه‌ت به‌ تۆڕی جیهانی و به‌ تایبه‌تی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت Web Services دیاره‌ ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌ زۆر زیندوه‌ و به‌سوده‌ بۆ میكروسۆفت كه‌ ئه‌یه‌وێ ئه‌م ئاقاره‌ی ئێستای بگۆڕێ كه‌ بریتیه‌ له‌ فرۆشتن و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ بۆ ئاقارێكی تر كه‌ به‌كرێدان و خزمه‌تگوزاریه‌ بۆ پاراستنی پله‌ و پایه‌ی له‌ سه‌روی هه‌موانه‌وه‌ چونكه‌ ئاستی فرۆشتن له‌ میكرۆسۆفت توشی لاوازی و دابه‌زینی به‌رده‌وام بوه‌.

وه‌رگێڕاوه‌

 

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 954 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-10-24Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-17 نوسراوه‌ كاتژمێر 0:27 AM تاكو ئێستا 954 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |