هه‌ینی,2017-12-15,6:50 PM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » June » 17 » نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤ


4:03 PM

نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤ

نیشانه‌ی کامه‌رانی و سه‌رفرازی مرۆڤ ، ئه‌وه‌یه‌هه‌ر کاتێک زانست و زانیاری زۆر بوو ته‌وازوع و به‌زه‌يی زیاتر بێت ، ئه‌گه‌ر کارو کرده‌وه‌ی زۆرتر بوو ده‌بێت ترسی له‌خوا زیاتر بێت ، ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌نتر بوو ده‌بێت چاو تێرتر بێت ، ئه‌گه‌ر ماڵ و سامانی زیاتر بوو ده‌بێت زیاتر سه‌خی و به‌خشه‌ر بێ ، ئه‌گه‌ر قه‌در و شکۆی زیاتر بوو ده‌بێت له‌خۆبایی نه‌بێ و له‌خه‌ڵکی نزیک بێته‌وه‌و ئاتاجیه‌کانیان بۆ دابین بکات.
نیشانه‌ی خراپی و سه‌رگه‌ردانی مرۆڤیش ، ئه‌وه‌یه‌هه‌ر کاتێک زانست و زانیاری زیاد بێت زیاتر له‌خۆبایی ده‌بیت ، ئه‌گه‌ر کارو کرده‌وه‌ی زیاتر بێت زیاتر شانازی ده‌کا و خه‌ڵک به‌که‌م ده‌زانێ و له‌خۆ بایی ده‌بێ ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر قه‌درو شکۆی زیاتر بوو زیاتر فیزاوی و له‌خۆبایی ده‌بێت .
ئه‌وانه‌ی باسمان کرد تاقی کردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه‌بۆ به‌نده‌کانی جا هێندی که‌س ده‌رناچن له‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌و پێی گومڕا ده‌بن ، هیندێکیش پێی سه‌رفراز ده‌بن .
به‌هه‌مان شێوه‌ش ڕێزلێنانی مرۆڤیش هه‌ر تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه‌، وه‌کو موڵک و ده‌سه‌ڵات و ماڵ و سامان  خوای گه‌وره‌له‌سه‌ر زمانی  پێغه‌مبه‌ر (سلیمان) دا (د.خ) ده‌فه‌رمووێ : کاتێک (سلیمان) بینی کۆشکی (بلقیس) له‌لایه‌تی فه‌رمووی:
[ هذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ ]( النمل:40) ،  واته: ئه‌مه‌له‌فه‌زڵ و به‌خششی په‌روه‌ردگارمه‌وه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی تاقیم بکاته‌وه‌که‌ئایا سوپاسگوزار ده‌بم به‌رانبه‌ر ئه‌و فه‌زڵه‌ی له‌گه‌ڵی کردووم یان سپڵه‌و به‌دنمه‌ک ده‌بم .

که‌وابوو :  نیعمه‌ت و به‌خشش بۆ مرۆڤ هه‌ر تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه‌، تاکو سوپاسگوزار و سپڵه‌و به‌دنمه‌ک لێک جیا بکاته‌وه‌، هه‌ر وه‌کو ناخۆشیش تاقی کردنه‌وه‌ی خوایه‌.
چونکه‌خوای گه‌وره‌خه‌ڵکی تاقی ده‌کاته‌وه‌به‌خۆشی و نیعمه‌ت ، هه‌ر وه‌کو چۆن تاقیان ده‌کاته‌وه‌به‌ناخۆشی و نه‌هات:
[فأَمَّا الإِنسَانُ إِذَا مَا ابْتَلاهُ رَبُّهُ فَأَكْرَمَنِ ,  وَأَمَّا إِذَا مَا ابْتَلاهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزقَهُ فَيَقُولُ رَبِّي أَهانَنِ] (الفجر: 15-16)  واته: مرۆڤ کاتێک په‌روه‌ردگاری تاقی ده‌کاته‌وه‌ به‌وه‌ی ڕێزی لێ ده‌نێت ‌و ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕژێنێت ئه‌وه‌ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم ڕێزی لێناوم ، به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه‌و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه‌ده‌ڵێت: وا دیاره‌په‌روه‌ردگارم ڕقی لێمه‌و ڕیسوای کردووم .
نه‌خێر وا نـــــــــیه ... به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان بیری لێده‌که‌نه‌وه‌که‌هه‌ر که‌سێک خوای گه‌وره‌ناز و نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ڕژاند ئه‌وه‌ڕێزی لێناوه‌و خۆشی ده‌وێت ‌‌، یان هه‌ر که‌سێک ڕزق و ڕێزی لێگرتبێته‌وه‌و تاقی کردبێته‌وه‌ ئه‌وه‌ڕقی لێی بێ و ڕیسوای کردبێت .

نوسينى : مامـۆستا قـه‌نديل , له‌ کتێبی( ئاوێته‌ی دڵ)

به‌شی: ئایین | سه‌ردانێكان: 555 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2017-12-15Rating: 5.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-06-17 نوسراوه‌ كاتژمێر 4:03 PM تاكو ئێستا 555 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 5.0/1

 

       بابه‌تی هاوشێوه‌

   

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2017 karwanpro. All rights reserved |