سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:46 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » May » 23 » چه‌ن خاڵێك پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌ی


9:37 AM

چه‌ن خاڵێك پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌ی

زۆر به‌ئاسانی ئه‌توانرێ ماڵپه‌ڕێك دروستبكرێت به‌ڵام له‌ناو خۆمانا 90% ئه‌م ماڵپه‌ڕانه‌ كه‌س سه‌ردانیان ناكات و به‌رده‌وامیش نابێت و دواتر شكست ئه‌هێنێ ئه‌مه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بێ به‌رنامه‌ دانراوه‌ بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دروست بكه‌یت پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌ بزانی


ئامانجێك بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دابنێ:
به‌داخه‌وه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی زۆربه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ فڵان كه‌س سایتی هه‌یه‌ بۆ من نه‌مبێ به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ پێویسته‌ ئامانجێك بۆ خۆت دابنێی وه‌كوو ستراتیژی كاركردن له‌ سه‌ر بڕۆی و هیچ له‌ ڕێبازی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت نه‌گۆڕی وه‌هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی بكه‌ی كه‌ كێ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ئه‌كات و ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌كات ئه‌و شته‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ یان نا وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سه‌ی كه‌ سه‌ردانی كردی جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ یان نا ئه‌مه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌وه‌ كه‌ تۆ شتێك له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت
دابنێی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی ترا نه‌بێت .

ئامانجێك بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت دابنێ

كات بۆخۆت دیاری بكه‌:
زۆربه‌ی هۆكاره‌كانی شكست هێنانی ماڵپه‌ڕه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی كاتی بۆ ته‌رخان نه‌كردوه‌ و گوێی پێنادات. به‌ڵام پێویسته‌ كاتی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكه‌یت و له‌ كاتی دیاری كراوا بابه‌ته‌كان بڵاو بكه‌یته‌وه‌ تاكوو مێوانه‌كانت بزانن كه‌ تۆ به‌ به‌رده‌وامی بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌یته‌وه‌ نه‌ك كه‌سێك سه‌ردانی كردی و بابه‌ته‌كانی خوێنده‌وه‌ و چه‌ند جارێكیی تر سه‌ردانی كرده‌وه‌ هه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ بوو به‌بێ كه‌م وزیاد .

كات بۆ خۆت دابنێ


زۆربه‌ی ئه‌و سایتانه‌ی كه‌ خانه‌خوێی ماڵپه‌ڕ ده‌كه‌ن جا خۆڕایی بێت یان كڕدار بێت لاوازن  بۆیه‌ كێشه‌ت بۆ دروست ده‌كات. بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌ زۆر به‌ ووردی خانه‌خوێ بۆ ماڵپه‌ڕكه‌ت دانێی و دووركه‌ویته‌وه‌ له‌و سایتانه‌ی كه‌ خاه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان گله‌ییان لێ هه‌یه‌ و توشی  كێشه‌یان ده‌كات وه‌هه‌روه‌ها دیزانینی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت با گونجاو بێت و چاو بێزار نه‌كات له‌ كاتی سه‌ردانی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕه‌نگه‌كانی به‌یه‌كه‌وه‌ بگونجێت

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت به‌ ووردی هه‌ڵبژێره‌:

ڕاوێژكاری خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان بكه‌:
زۆربه‌مان به‌بێ زانست و ئه‌زموون ماڵپه‌ڕێك دروست ده‌كه‌ین بۆیه‌ توشی كێشه‌ی زۆر ده‌بین ببه‌ڵام ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان تۆشی هه‌مان كێشه‌ بوونه‌ به‌ڵام چاره‌سه‌ریان كردوه‌ بۆیه‌ ڕاوێژكردنیان زۆر گرنگه‌.
خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌كان گه‌ر شاره‌زاش نه‌بن ئه‌وه‌ خاوه‌ن ئه‌زموونن بۆیه‌ پرسیاریان لێ بكه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و استه‌نگانه‌ی كه‌ ڕێگر ده‌بن له‌ به‌رده‌وامی ماڵپه‌ڕ و چاره‌سه‌ركردنیان وه‌هه‌روه‌ها كێشه‌كانی ماڵپه‌ڕو هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ڕ چونكه‌ وه‌كوو باسمان كرد ئه‌وان توشی بوونه‌ و لێی تێپه‌ڕیون ئه‌توانن یارمه‌تی تۆش بده‌ن


به‌شی: ویب داڕشتن | سه‌ردانێكان: 639 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 5.0/1

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-05-23 نوسراوه‌ كاتژمێر 9:37 AM تاكو ئێستا 639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 5.0/1

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |