سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:47 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » April » 10 » چۆن لۆگۆ دروست ده‌كرێ


0:31 AM

چۆن لۆگۆ دروست ده‌كرێ

سڵاو
سه‌ره‌تا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ نێو به‌كارهێنه‌رانی ئێنته‌رنێتدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌یش تاكوو ئێستا زۆربه‌مان بانه‌ری بچوك به‌لۆگۆ ئه‌زانین ته‌نانه‌ت خۆشم هه‌روا ناوم بردوه‌ تا ئێستا به‌ڵام چاوه‌ڕوانی بابه‌تێكی وام بوو كه‌ ئه‌مه‌ ڕاست كه‌مه‌وه‌ ، هه‌موومان ئه‌مه‌ به‌ لۆگۆ ئه‌زانین
 
banner

به‌ڵام ئه‌مه‌ لۆگۆ نیه‌ به‌لكو بانه‌ره‌ و بانه‌ری بچوكه‌ لۆگۆ مانایه‌ تری هه‌یه‌ و شێوازی تری هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ دروستكردنیشدا جیاوازه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ ته‌واوی بزانین لۆگۆ چیه‌ و چۆن دروست ده‌كرێ.

پێناسه‌ی لۆگۆ
لۆگۆ هێمایه‌كه‌ گوزارشت له‌ شتێكی دیاری كراو ئه‌كا جا ئه‌و شته‌ كه‌سێك بێ یاخود به‌رهه‌مێك یاخود كۆمپانیایه‌ك یان خزمه‌ت گوزاریه‌ك یان شێنێك یان هه‌ر شتێكی تر بێ.

لۆگۆ بۆ چی؟
هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ دانانی لۆگۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وا له‌ كه‌سه‌ بكه‌ی كه‌ ته‌ماشای ده‌كا بزانێ كه‌ مانای چی ده‌دا ه‌ هه‌روه‌ها له‌ مێشكیدا ئه‌م لۆگۆیه‌ بچه‌سپێ .

مه‌رجه‌كانی لۆگۆ
پێش دروستكردنی هه‌ر لۆگۆیه‌ك پێویسته‌ ئه‌م مه‌رجانه‌ له‌ خۆ بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ لۆگۆیه‌كی سه‌ركه‌توو
1- پێویسته‌ گوزارشت له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شته‌ی كه‌ لۆگۆكه‌ت بۆ دروستكردوه‌ ، ئه‌م گوزارشته‌ ئه‌بێ ناوه‌كه‌ی بێ وه‌كوو لۆگۆی كه‌ناڵی كوردستان تیڤی یان كه‌ناڵی كوردسات یان  بۆ دروستكردنی لۆگۆ بۆ كۆمپانیای خانو به‌ره‌ ئه‌توانین وێنه‌ی خانویوك بكه‌ین به‌ لۆگۆ یان جاری هه‌یه‌ لۆگۆ هه‌ر به‌شێكی مانای شتێك ئه‌دا ئه‌مه‌ش زۆر قورسه‌ دروستكردنی
2- پێویسته‌ شێوه‌ی لۆگۆكه‌ ساده‌ و نایاب بێ تاكوو به‌ ئاسانی له‌به‌ر بكرێ و له‌ مێشكدا بچه‌سپێ.
3- پێویسته‌ له‌ بنه‌ما گشتێكه‌ی ئه‌و شته‌ لا نه‌دا وه‌كوو لۆگۆی گلۆپه‌كانی هاتوچۆ هه‌موی یه‌ك شێوه‌یه‌ نابێ به‌ شێوه‌یه‌كی تر دروستبكرێ.
4- پوێیسته‌ شێوازی لۆگۆ به‌ هه‌ند وه‌ربگێرێ به‌ پێی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێی دا ئه‌نرێ وه‌كوو لۆگۆی كۆمپانیایه‌ك نابێ وشه‌ی ورد له‌ خۆ بگرێ ئه‌گه‌ر ئه‌م لۆگۆیه‌ت له‌ سه‌ر كاغه‌زی پۆسته‌ره‌كاندا دابنێی

له‌م خاڵانه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ باشترین ڕێگا بۆ دروستكردنی لۆگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ كۆمپانیایه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیرۆكه‌ی یه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌ی كه‌ دێته‌ مێشكتا  دوای ئه‌وه‌ی كه‌ گوێت له‌ ناوی كۆمپانیاكه‌ ئه‌بێ و چالاكی كۆمپانیاكه‌ ئه‌زانی به‌ڵام مه‌رج نیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ جێی ره‌زامه‌ندی خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ بێ
ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزاننین كه‌ نابێ وای دا بنێین كه‌ لۆگۆ له‌ جیاتی ناوی كۆمپانیاكه‌یه‌ ته‌نانه‌ت گه‌ر ناوه‌كه‌شی له‌ خۆ بگرێ به‌لكوو لۆگۆ ته‌نها دروشمێكه‌ یان شێوه‌كارێكی هونه‌ریه‌ به‌ڵام ناو پێویسته‌ به‌ جوانی بنوسرێ 
لێره‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ كه‌ لۆگۆ به‌ ئاڵۆزی نیه‌ به‌ڵام به‌ ڕوونیه‌ ، به‌ شێوه‌ نیه‌ به‌ڵام به‌ خزمه‌تكردنێتی و هیچ ڕێبازێكی دیاریكراو نیه‌ بۆ نه‌خشاندنی لۆگۆ ته‌نها بیرۆكۆیه‌ و چۆنێتی چێبه‌جێكرنێتی

چۆن لۆگۆ دروست بكه‌م؟
ئه‌م پرسیاره‌ كه‌ زۆر دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن كه‌ ڕونی كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چۆن لۆگۆ دروست ده‌كرێ ، له‌ وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین به‌رنامه‌ی تابیه‌ت هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی لۆگۆ به‌ڵام بۆ دروستكردنی لۆگۆ به‌ ئاستێكی به‌رز باشتر وایه‌ به‌ به‌رنامه‌ی فۆتۆشۆب دروستی بكه‌ی.
با ده‌ست پێبكه‌ین به‌ دروستكردنی لۆگۆیه‌ك بۆ یانه‌یه‌كی وه‌رزشی یان خولی تۆپی پێ
سه‌ره‌تا له‌ فۆتۆشبدا ئامرازێك هه‌یه‌ پێی ئه‌وترێ شێوه‌ shape كه‌ لێره‌دایه‌

chon-logo-drwst-dakre

ئه‌م ئامرازه‌ چه‌ن شێوه‌یه‌ك له‌ خۆ ئه‌گرێ و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م شێوه‌یه‌ گه‌وره‌ بكه‌یته‌وه‌ هیچ له‌ ڕه‌نگ و ڕوونی شێوه‌كه‌ ناگۆڕێ بۆیه‌ نه‌خشه‌كێشان هه‌ر به‌م شێوانه‌ لۆگۆ دروست ده‌كه‌ن
سه‌ره‌تا شێوه‌ی بازنه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ین

chon-logo-drwst-dakre

دواتر به‌ ئامرازی path selection بازنه‌ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و به‌ ئامرازی pen ده‌ستكاری ده‌كه‌ین كه‌ وه‌كوو ناوقه‌دی یاریزانی لێبێ

chon-logo-drwst-dakre

دواتر به‌ هه‌مان شێوه‌ شێوه‌ مانگه‌شه‌وێكی تر دروست ده‌كه‌ین و له‌ شوێنی سه‌ری شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی داده‌نێین تاكو به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ر ده‌چێ

chon-logo-drwst-dakre

دواتر هه‌ر شێوه‌یه‌ك و ستایلێكی بۆ دانێین تاكوو ئه‌بێ لۆگۆیه‌ك

chon-logo-drwst-dakre

سه‌ركه‌وتوو بن
ته‌واو

به‌شی: دیزاین | سه‌ردانێكان: 1713 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 5.0/2

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-04-10 نوسراوه‌ كاتژمێر 0:31 AM تاكو ئێستا 1713 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 5.0/2

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 2

+1   Spam

2 shkar   (2010-11-22 2:19 PM)

zor swpas


0   Spam

1 karwan   (2010-04-12 2:05 PM)

dast xoshbet zaniyaryaki zor bash bu har sarkawtu bit ba hiway kari bashtr


Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |