سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:41 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2011 » January » 1 » به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی نوێی كاروان پرۆ


11:55 PM

به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی نوێی كاروان پرۆ

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ ساڵێك بابه‌تكانمان له‌ سایتی http://karwanpro.do.am ته‌ماشامان كرد كه‌ كه‌سانێكی زۆر له‌ پرۆگرام سازان و نه‌خشه‌كێشان وه‌هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كارهێنه‌ران سه‌ردانی سایته‌كه‌مان ده‌كه‌ن زانیاری لێ ده‌رده‌گرن به‌ باشمان زانی نوێبوونه‌وه‌یه‌ له‌ خۆماندا ئه‌نجام بده‌ین چونكه‌ ڕاوه‌ستان نیه‌ به‌لكو گه‌ر وه‌ستای به‌ره‌و دواوه‌ ده‌بیته‌وه‌ . وه‌كوو ده‌زانن سایتی http://karwanpro.do.am سایتێكی خۆڕاییه‌ و پێم وابێ تاكه‌ سایتی خۆڕاییه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌رده‌وام بێت و سودبه‌خش بێت ئه‌مه‌ش ته‌نها قسه‌ی خۆمان نیه‌ به‌لكوو به‌ پێی ئاماری گشتی بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ ڕێژه‌ی سه‌ردانێكان له‌ زۆر سایتی كڕدار زیاتر بوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ئێمه‌ش وه‌كوو كورد پرۆگرامسازمان هه‌یه‌ و هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاریدان ، ئه‌م جاره‌یان سایته‌كه‌مان به‌ هه‌وڵو كۆشه‌شی هاوڕێیان و خۆشه‌ویستان سایته‌كه‌مان بوو به‌ كڕدار به‌ ناونیشانی http://www.karwanpro.com هیوادارین بتوانین خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین و سودی زیاتر به‌ پرۆگرامسازان بگه‌یه‌نین . جێی خۆیه‌تی هه‌ر لێره‌دا ده‌رباره‌ی سایته‌ نوێیه‌كه‌مان بدوێن ، ئه‌م سایته‌ به‌ گشتی سایتی پرۆگرامسازیه‌ و به‌تایبه‌تی باس له‌ به‌رنامه‌ی (Multimedia Builder) مه‌لتیمیدیا بلده‌ر ده‌كات و چۆنێتی به‌كارهێنانی و بواره‌كانی كاركردنی به‌رنامه‌كه‌ و چۆنێتی دروستكردنی به‌رنامه‌ به‌ Multimedia Builder وه‌هه‌روه‌ها وانه‌ی فێركاری ده‌ربباره‌ی هه‌مان به‌رنامه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ زمانه‌كانی پرۆگرامسازی پشتگوێ بخه‌ین نه‌خێر به‌شی تایبه‌ت بۆ هه‌ر زمانێك هه‌یه‌ و به‌تایبه‌تی زمانه‌كانی VB و VB.Net وه‌هه‌روه‌ها به‌شی تایبه‌ت به‌ نه‌خشاندن كه‌ زۆر پێویسته‌ بۆ پرۆگرامسازان و به‌شی ویب داڕشتن و به‌شی گشتی وه‌كو پشوو و ئاینی و به‌شی تر ، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنراون له‌ لایه‌ن كاروان پرۆوه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پرۆگرامسازان ده‌توانن ئه‌و ه‌رنامانه‌ی كه‌ دروستی ده‌كه‌ن له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیه‌وه‌ ڕه‌انه‌مانی بكه‌ن تاكوو بڵاوی كه‌ینه‌وه‌. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێم خۆشه‌ سوپاس ستایشی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بكه‌م كه‌ هاوكاریان كردوین 1- به‌ڕێز mudar به‌ڕێوبه‌ری یانه‌ی یوكوز له‌ به‌شی عه‌ره‌بی كه‌ زۆر هاوكارم بوه‌ له‌ سایتی http://karwanpro.do.am . 2- كاك دانا كه‌ ئه‌ركی دابین كردنی دۆمێن و هۆست و دامه‌زراندی سایته‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆی گرت. 3- كاك سواره‌ به‌ڕیوبه‌ری سایتی سواره‌ دیزاین كه‌ خانه‌خوێیی سایته‌كمانی كردوه‌ وه‌هه‌وه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و خوشك و برا به‌ڕێزانه‌ كه‌ رۆژانه‌ نامه‌ی ده‌ست خۆشی و پێشنیاری جوان و ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تیمان بۆ درێژ ده‌كن له‌ ڕێی نامه‌ جوانه‌كانیانه‌وه‌ كه‌ زۆرن ناتوانم ناویان بڵێم . له‌ كۆتاییدا هیوادارین بتوانین خزمه‌تێك ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت پێشكه‌شی ئێوه‌ی به‌ڕێزی بكه‌ین ئه‌توانن هه‌ر پرسیارێك یاخود پێشنیارێك یان ڕه‌خنه‌یه‌ك یان ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌مانی بكه‌ن له‌ ڕێی به‌شی په‌یوه‌ندیه‌وه‌ و زۆر خۆش حاڵ ده‌بین كاروان به‌ڕێوبه‌ری گشتی

به‌شی: پشوو | سه‌ردانێكان: 1123 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2011-01-01 نوسراوه‌ كاتژمێر 11:55 PM تاكو ئێستا 1123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 4.2/5

 

       بابه‌تی هاوشێوه‌

   

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |