سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:51 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2010 » January » 10 » ڕۆژمێری نه‌ورۆز ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌ كرا ...


9:52 PM

ڕۆژمێری نه‌ورۆز ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاراسته‌ كرا ...

به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز ؛ ئه‌وبه‌رنامه‌ی كه‌بۆ سه‌ر دیسكتۆب دروستكراوه‌ له‌ نه‌ورۆزی 2009 وه‌كوو دیاری بۆ پرۆگرامسازانی كورد ، هه‌ر وه‌كوو به‌رنامه‌كانی پێشوو چه‌ندین ڕه‌خنه‌ی ئاراسته‌ كرا به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شی زۆر گه‌وره‌تر بوو ایا هۆكاری ئه‌و ڕه‌خنانه‌ چیه‌ ...

هه‌موو جارێك وتومه‌ ئه‌یڵێمه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌ نه‌بێ قه‌ت پێشناكه‌وین چونكه‌ زۆر جار كه‌م وكورتێكانی خۆمان نابینین بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ گران نیشانمان ده‌ده‌ن وكه‌ ئه‌و كه‌م و كورتیانه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ مانای پێشكه‌وتنه‌ بۆیه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ نیشانه‌ی بایه‌خدانه‌ به‌هه‌ر شتێك كه‌ ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرێ كه‌وابوو ده‌ركه‌وت كه‌ پرۆگرامسازانی كورد ئه‌وپرۆگرامسازانه‌ نیه‌ كه‌ هه‌ر ببینێ به‌رنامه‌یه‌ك دروستكرا و یه‌كسه‌ر ده‌ستخۆشی و سه‌رسۆرهێنانی خۆی نیشان بدا به‌لكوو به‌و په‌ڕی بابه‌تیانه‌وه‌ ئه‌روانێته‌ به‌رنامه‌كان و ڕاوبۆچونی خۆی ئه‌خاته‌ ڕو وزۆر یارمه‌تیده‌ربوون بۆ چاككردنه‌وه‌ی زۆر له‌ هه‌ڵه‌كانی به‌رنامه‌كانم ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌وانه‌ی تر زیاتر ڕه‌خنه‌ی لێگیرا وڕه‌خنه‌ی زۆر بابه‌تیانه‌ بوو ، ئاساییه‌ گه‌ر هه‌ندێك له‌و ڕه‌خنانه‌ بخه‌مه‌ ڕوو:

پيش دامه‌ زراندن قه‌باره‌ی 2.10 MB  . دوای دامه‌ زراندن .وه‌ دوای دامه‌ زراندن گشت فايله‌كانی NewRoz      
756 KB
ئايه‌ بی له‌و دوو ێdll
g_hideshow.dll
NewRoz.dll
هی چی تر چۆته‌ ناو system32


سيسته‌می  ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ چنينی به‌رواره‌كه‌ی لكدێندراوه‌ به‌ هی ويندۆز  كه‌ هی ويندۆزيش  پشت به‌ سراوه‌ به‌ هی مانگی زاينی . تۆ پێت وايه‌  ساڵی ێمه‌ی كوردی  راست هاوتان  له‌ گه‌ڵ ساڵی زاينی .. كه‌ له‌م پڕۆژه‌يه‌ پشتی پێ به‌ستراوه‌
نمونه‌ : پڕۆگرامی NewRoz دابخه‌  بچۆ كۆنترۆڵ پانێل له‌وێش كرته‌ بكه‌ له‌سه‌ر Date and Time  پشان تۆ ساڵی 2009 ی زاينی بگۆره‌ بۆ 2010 پاشان پڕۆگرامی نه‌ورۆز بكه‌وه‌  ئه‌و كات سه‌يری  ساڵی 2709 كوردی بكه‌ كه‌ گۆردراوه‌ بۆ 2710 كه‌ ئه‌م پشت به‌ستنه‌ به‌ ساڵی زاينی   له‌ داهاتو  ئه‌م پڕۆگرامه‌ ساڵی كوردی خۆمان به‌ره‌و ئاقارێكی تر ده‌بات له‌ڕوی  خشته‌ی ده‌رخستنی پيته‌كان


هه‌ر وه‌كوو وتم ته‌نها هۆكار ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرۆگرامسازانی كورد لێكوڵینه‌وه‌ له‌ كاره‌كان ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش خۆی له‌ خۆیا پرۆگرامسازیه‌ به‌ڵام با كه‌مێك باسی ئه‌م ڕۆژمێره‌ بكه‌م تاكوو به‌ ته‌واوی كاری ئه‌م به‌رنامه‌ بچوكه‌ بزانن

ڕۆژمێر له‌ جیهانا چه‌ن جۆرێكه‌
1- ڕۆژمێر (شمسی) : وه‌كوو ئه‌و رۆژمێره‌ كه‌ مانگه‌كانی جیهانی له‌ سه‌ره‌ و به‌ پێی خۆر كار ده‌كا.
2- ڕۆژمێری (قمری) : وه‌كوو ئه‌و ڕۆژمێره كه‌ مانگه‌كانی عربی یان كۆچی له‌ سه‌ره‌ و به‌ پێی مانگ كار ده‌كات
3- ڕۆژمێری (صینی) ئه‌م ڕۆژمێره‌ ته‌نها چین و هاوزمانه‌كانی كاری پێده‌كه‌ن.
 
مانگه‌كانی ڕۆژمێری كوردی له‌ سه‌ر رؤژمێری شمسی دانراوه‌ بۆیه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ڕۆژمێری جیهانی یان زایینی كار ده‌كات كه‌وابێ پشت به‌ستن به‌ ڕۆژمێری كۆمپیوته‌ر كارێكی هه‌ڵه‌ نیه‌ چونكه‌ نه‌گۆڕه‌ له‌گه‌ل ڕۆژمێری كوردی بۆ نموونه‌ هه‌موو ساڵێ له‌ 21\3 سه‌ر ساڵی نوێ كوردیه‌ قه‌ت ناگۆڕێ بۆیه‌ ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ له‌ سه‌ر ڕۆژمێری شمسی كار ده‌كات (نه‌ك ڕۆژمێری زاینی) كه‌ هه‌ردوكیان یه‌كن به‌ڵام  ڕۆژمێری شمسی بنه‌ڕه‌ته‌ نه‌ك زاینی.
به‌ ئیزنی خوا له‌ نه‌ورۆزی داهاتوو وه‌شانی نؤێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌تان پیشكه‌ش ده‌كه‌م و كاری زۆر جوانتری تیایه‌

بۆ داگردنی به‌رنامه‌ی نه‌ورۆز

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 803 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2010-01-10 نوسراوه‌ كاتژمێر 9:52 PM تاكو ئێستا 803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |