سێ شه‌ممه‌,2018-01-23,10:51 AM

English

 
   
دیاری ئه‌م جاره

كاروان پرۆ » 2009 » July » 22 » ده‌ستپێكردن به‌ به‌رنامه‌ داڕشتن له‌ VB.net


0:52 AM

ده‌ستپێكردن به‌ به‌رنامه‌ داڕشتن له‌ VB.net

IDE باوه‌ڕپێكراو له‌ میكرۆسۆفت بۆ نوسینی C# یان VB.net له‌ بنه‌ڕه‌تدا Visual Studio یه‌ ، وه‌شانی proffessional هه‌یه‌ كه‌ به‌ خۆڕایی نیه‌ و وه‌شانی Expess به‌ خۆڕاییه‌. دوای ئیشپێكردنی بۆ یه‌كه‌م جار چوارگۆشه‌ی New Project ت بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وێ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌

ئاسانترین جۆر كه‌ هه‌ڵیبژێری Console Application كه‌ پێكدێ له‌ ڕوكارێ بۆ نوسینی كۆده‌كان كه‌ ته‌نها یه‌ك Classی تیایه‌ به‌ ناوی Main و name space ناوی پرۆژه‌كه‌یه‌ كه‌ دیاریت كردوه‌. بۆیه‌ Console Application مان هه‌ڵبژارد چونكه‌ ئاسانترین جۆره‌ و ئه‌توانین له‌ ڕێگای ئه‌وه‌وه‌ ته‌واوی ژینگه‌ی .net 2008 فێر بین.
له‌ لای ڕاستی به‌رنامه‌كه‌وه‌ Solution Explorer ئه‌بینی كه‌ ئه‌توانی له‌وێوه كار لوسه‌ر‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی پرۆژه‌كه‌ بكه‌ی ، له‌ ژێر References ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه‌  زیادكراوه‌ بۆ پرۆژه‌كه‌ت ئه‌بینی ، ئه‌توانی پێكهاته‌ زیادكه‌ی بۆ پرۆژه‌كه‌ت له‌ ڕێگای كرته‌كردنی ڕاست له‌ سه‌ر References و كرته‌ كردن له‌سه‌ر Add.

له‌ ژێر References ئه‌توانی شێوازی پێشاندانی پێكهاته‌كان بگۆڕی ، ئه‌توانی شێوازی Class هه‌ڵبژێری كه‌ هه‌موو Classes نیشان ئه‌دا له‌ پرۆژه‌كه‌ت و ڕێگاكانی و تایبه‌تمه‌ندێكانی:

له‌ژێر Propeties تایبه‌تمه‌ندێكانی پرۆژه‌كه‌ت ئه‌بینی كه‌ دوو كرته‌ له‌سه‌ری ئه‌كه‌ی ئه‌توانی تایبه‌تمه‌ندێكانی پرۆژه‌كه‌ به‌ ته‌واوی بكه‌یته‌وه‌.

یه‌كه‌م به‌رنامه‌ به‌ Visual Basic 2008.
ئێستا یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی ساده‌ تاقی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌ویش كرداری (Function) ناسراو به‌ Main ئه‌م كۆده‌ به‌ ته‌نها دابنێ

Console.Write("Hello kurdistan")
Console.ReadKey()

لێره‌دا تۆ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ت به‌ Visual Basic 2008 دروست كرد بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ت F5 بشێله‌ ئه‌نجامی به‌رنامه‌كه‌ت تاقیبكه‌ره‌وه‌.

   وه‌رگێڕاوه‌ له‌ كتێبی
Vesual Studio step by step

به‌شی: پرۆگرام سازی | سه‌ردانێكان: 693 | نوسه‌ر: ـ karwanpro ـ | ڕێككه‌وتی: 2018-01-23Rating: 0.0/0

       دڵخوازه‌ كۆمه‌ڵایه‌تێكان

   

       له‌ كۆتاییدا

 

ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ڕێككه‌وتی 2009-07-22 نوسراوه‌ كاتژمێر 0:52 AM تاكو ئێستا 693 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه‌ بۆ كاروانپرۆ ، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ پێویسته‌ ئاماژه‌ بۆ به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ بكرێ

هه‌لسه‌نگاندن: 0.0/0

 

ژماره‌ی په‌یامه‌كان: 0

Only registered users can add comments.
[ Registration | Login ]
لیستی سه‌ره‌كی
Search
Section categories
پرۆگرام سازی
په‌ڕگه‌كان
دیزاین
یادگاری
ویب داڕشتن
پشوو
داڕێژه‌
ئایین
به‌رنامه‌كانم
Copyright © 2009 - 2018 karwanpro. All rights reserved |